بەشی ٣
1
ئەی برایان، کێبڕکێ مەکەن بۆ ئەوەی خۆتان بکەنە مامۆستا بۆ ئەوانی تر و ژمارەی مامۆستایان زیاد بکەن! لەبیرتان بێت کە، ئێمەی مامۆستایان توندتر لەوانی تر لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت.
2
هەموومان لە ئاستی کەوتنە ناو هەڵەی زۆرین. بەڵام ئەوەی زمانی خۆی رابگرێ و لە قسەکانیدا هەڵە نەکات، پێگەیشتووە و توانایی دانبەخۆداگرتنی بە سەر تەواوەتی سروشتی خۆی هەیە.
3
کاتێک ئەپێک لغاو دەکەین، دەتوانین بەو ئاراستەی ببەین کە دەمانەوێت.
4
گرنگ نییە کەشتییەک چەندە گەورە بێت و ئەو بایانەی کە دەیهەژێنن و پاڵی پێوەدەنێن چەندە بەهێزبن، چۆنکە بە سەوڵێکی بچووک کەشتیوانەکە دەیگرێتە دەست ودەیبات بۆ ئەو ئاراستەیەی کە دەیەوێت. زمانیش بە هەمان شێوەیە: ئەندامێکی بچووکە،
5
بەڵام چەند کاریگەرە! سەیرکەن: پریشکێکی بچووک دارستانێکی گەورە دەسوتێنێت!
6
زمان وەک ئاگر مەترسیدارە: ئەو بە تەنیا، لە نێو ئەندامانی جەستەدا، هەموو خراپەیەک کۆدەکاتەوە، و هەموو جەستە بە گەندەڵی پیس دەکات. بازنەی گەردوون ئاگر تێبەردەدات، ئاگرێک کە دۆزەخی هەڵگیرساندووە!
7
بۆ مرۆڤ ئاسانە دڕندە و باڵندە و پەلەوەر و ئاژەڵە دەریاییەکان لە هەموو جۆرەکانی دەستەمۆ بکات، دەیبینین کە ڕوویداوە.
8
بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەکارییەک کە توانات بە سەریا نییە، پڕە لە ژەهری کوشندە!
9
بە زمان ستایش و سوپاسگوزاری بۆ پەروەردگار و باوک بەرز دەکەینەوە، هاوکات سووکایەتی بەو کەسانە دەکەین کە خودا لە سەر شێوەی خۆی بەدیهێناوە.
10
و بەم شێوەیە، بەخشش و نەفرەت لە یەک دەم دێنە دەرەوە. ئەی براکانم، ئەمە هەرگیز نابێت ڕووبدات!
11
ئایا بیستووتانە ئاوی شیرین و تاڵ لە یەک کانییەوە سەر چاوەوە بگرێت؟
12
ئایا دەکرێت، ئەی برایانم، کە دار هەنجیر زەیتوون بگرێ، یان رەزهەنجیر بگرێت؟ بە هەمان شێوە ناکرێ کانیاوێکی خوێ ئاوی شیرین بدات.
13
ئایا لەنێو ئێوەدا هەندێک کەسی ژیر و تێگەیشتووهەن؟ بۆیە، دەبێت ئەم کەسانە ڕەفتارێکی باش بکەن، بە کردارەکانیان ئەو نەرم و نیانییە نیشان بدەن کە تایبەتمەندی داناییە (ڕاستەقینەکەیە).
14
بەڵام ئەگەر دڵتان پڕ بووە لە تاڵیی و ئیرەیی و خۆپەرستی، شانازی بە دانایی خۆتانەوە مەکەن، و نکۆڵی لە ڕاستییەکە مەکەن.
15
ئەم داناییەی کە تۆ بانگەشەی بۆ دەکەن لە خوداوە نەهاتووە، بەڵکو «داناییەکی» زەمینی و مرۆڤانە و شەیتانییە.
16
لە کوێدا تاڵیی ئیرەیی و خۆپەرەستی هەبێت، ناتەبایی و نائارامی و هەموو خراپەیەک بڵاودەبێتەوە.
17
سەبارەت بەو داناییەی کە لە خوداوە دێت، پاک و خاوێنە، پێش هەموو شتێک. هەروەها هاندەری خاوەنەکەیەتی بۆ ئارامی و نەرم و نیانی. گوێڕایەڵە، پڕە لە میهرەبانی و چاکە کاری: جیاکاری و خۆپەرەستی و دووڕوویی مەکەن.
18
ڕاستودروستی بەروبوومی ئەو چاندنەیە کە ئاشتیخوازان لە ئاشتیدا دەیچێنن.