بەشی٥

1 سەرۆک کاهین لە نێو خەڵکەوە هەڵبژێردراوە، بۆ کاروباری خودایی وەک نوێنەری خەڵک تا دیاری و قوربانی، بۆ خودا بەرزبکاتەوە لەپێناو گوناهەیان. 2 دەتوانێت بەزەیی بە نەزان و گومڕاکاندا بێتەوە چونکە خۆشی بەدەست لاوازییەوە دەناڵێنێت. 3 بەهۆی لاوازییەکەیەوە، دەبوایه قوربانی بۆ گوناهەکانی خۆی و هەروەها گوناهەکانی ئەوانی دیکەش بکات. 4 هیچ یەکێک ئەم پلە ڕێزدارەی بۆ خۆی وەرنەدەگرت، بەڵکو لە لایەن خودا بانگ دەکرا، وەک چۆن بانگی ئارونی کرد. 5 بە هەمان شێوە مەسیح خۆی بەرز نەکردەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کاهین، بەڵکو ئەوە خودابوو پێی فەرموو: « تۆ ڕۆڵەی منی، ئەمڕۆ بووم بە باوکی تۆ!» 6 لە شوێنێکی تریش پێی دەفەرمووێت: «تۆ کاهینیت بۆ هەتا هەتایە لە پلەی مەلخیسەدەک!» 7 لە ماوەی ژیانی مرۆڤانەیدا لەسەر زەوی، مەسیح نزا و پاڕانەوەی بەرز کردەوە، لەگەڵ هاوار و فرمێسکی توند، بۆ ئەو کەسەی کە توانی لە مردن ڕزگاری بکات. خودا داواکاریەکەی بەجێگەیاند وەک ڕێزێک بۆ لەخودا ترسییەکەی. 8 بەهەمان شێوەی ڕۆڵەکە، ئێمەش لە ئەو فێر بووین کە ئازار بچێژین. 9 لەبەر ئەوە شایەنی ئەرکەکەی بوو، بووە هۆکاری ڕزگاری هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن. 10 خودا پشتگیری ئەمەی کرد، ڕایگەیاند سەرۆک کاهینە لە پلەی مەلخیسەدەک. 11 لەبارەی ئەم سەرۆک کاهینە، قسەم زۆرە، بەڵام قورسە بۆ ڕاڤەکردن وادیارە ئێوە بە دەست کەم تێگەیشتنەوە دەناڵێنن. 12 ئێستا دەبوایە بتوانن ئەوانیتر فێربکەن، لە دوای ئەو ماوە درێژە لە ڕزگاربونتان. بەڵام هێشتا پێویستتان بەوانەیە بنەما سەرەکییەکانی وتەکانی خوداتان فێربکات. لێرەدا دیسان پێویستان بە شیرە! چونکە ناتوانن خواردنی بەهێز هەرس بکەن. 13 هەریەکێک شیر بخوات بێ ئەزمونە لە فێرکردنی بەهێزو دروستدا، چونکە هێشتا منداڵێکی پێنەگەیشتووە. 14 ئەوانەش کە لە گیاندا بەهێزن توانای خواردنی بەهێزیان هەیە: چونکە ڕاهێنانیان لەسەر هەستەکانیان کردووە، بۆ جیاکردنەوەی چاکەو خراپە.