بەشی ٩
1
بەڵام شائۆل هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی پەروەردگار دەکرد و دەیکوشتن. بۆیە چووە لای سەرۆک کاهین،
2
و داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی یەهود لە دیمەشق بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ بکەن بۆ گرتنی ئەو ژن و پیاوانەی کە ئەم ڕێگایە دەگرنەبەر، لە هەر شوێنێک بیاندۆزێتەوە، بۆ ئەوەی بە بەندکراوی بیانبات بۆ یورشەلایم.
3
کاتێک دەچوو بۆ دیمەشق و لەوێ نزیک بۆوە، لەناکاو ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە بە دەوریدا درەوشایەوە،
4
کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو پێی گوت: «شائۆل! شائۆل! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟»
5
شائۆل پرسی: «تۆ کێیت پەروەردگار؟» وڵامەکە هاتە لای: «من یەشوام، ئەوەی کە تۆ دەیچەوسێنیتەوە».
6
بە لەرز و سەرلێشێواوی گوتی: «پەروەردگار، دەتەوێت چی بکەم؟» پەروەردگار پێی فەرموو: «هەستە و بچۆ ناو شارەکە، لەوێ پێت دەوترێت چی بکەیت».
7
ئەو پیاوانەی لەگەڵ شائۆل گەشتیان دەکرد سەرسام و بێدەنگ لەوێ وەستابوون، گوێیان لە دەنگەکە بوو بەڵام کەسیان نەبینی.
8
شائۆل هەستا، بەڵام کاتێک چاوەکانی کردەوە هیچی نەبینی، جا دەستیان گرت و هێنایان بۆ دیمەشق،
9
سێ ڕۆژ مایەوە بە بێ بینینو خواردن و خواردنەوە.
10
لە دیمەشق قوتابییەکی پەروەردگار هەبوو بە ناوی ئەنانیا، پەروەردگار لە بینینێکدا بانگی کرد و فەرمووی: «ئەی ئەنانیا!» وەڵامی دایەوە: «بەڵێ ئەی پەروەردگار!»
11
پەروەردگار پێی فەرموو: «بڕۆ بۆ ماڵی یەهودا لە شەقامی ناسراوە بە ڕاست، و داوای پیاوێکی خەڵکی تەرسوس بکە بە ناوی شائۆل. چونکە خەریکە نزا دەکات.
12
لە بینینێکدا پیاوێکی بینیوە بە ناوی ئەنانیا هاتە ژوورەوە و دەستی لەسەر دادەنێت، بینی».
13
ئەنانیا بە پەروەردگاری گوت: «پەروەردگار، زۆر هەواڵم بیستووە دەربارەی ئەم پیاوە و هەموو ئەو زیانانەی کە لە یورشەلایم بە گەلە پیرۆزەکەتی گەیاندووە،
14
بە دەسەڵاتی سەرۆکی کاهینەکانەوە هاتۆتە ئێرە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانەی بانگەشەی ناوی تۆ دەکەن دەستگیر بکات».
15
پاشان پەروەردگارفەرمانی پێکرد: «بڕۆ! ئەم پیاوە هەڵبژێردراوی منە ببێتە دەفرێک ناوی من بۆ نەتەوەکان و پاشاکانیان و بۆ نەوەی یەسرائیل بگوازێتەوە.
16
نیشانی ئەدەم کە چەندە دەبێت لە پێناو ناوی من ئازار بچێژێت!»
17
ئینج ئەنانیا چووە ماڵی یەهودا و دەستی خستە سەر شائۆل و گوتی: «ئەی شائۆلی برا، پەروەردگار یەشوا، کە لە ڕێگادا بۆت دەرکەوت کاتێک دەهاتیتە ئێرە، منی ناردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر ببینی و پڕ بیت لە گیانە پیرۆزەکە».
18
دەستبەجێ شتێکی وەک تەرازوو لە چاوەکانی شائۆل کەوتە خوارەوە، ئینجا ببینی، پاشان لە ئاو هەڵکێشرا.
19
خواردنی خوارد هێزی بۆ گەڕایەوە و چەند ڕۆژێک لەگەڵ قوتابییەکان لە دیمەشق مایەوە.
20
دەستبەجێ دەستی کرد بە بانگەشە لە ناو کەنیشتەکان کە یەشوا ڕۆڵەی خودایە.
21
هەموو ئەوانەی گوێیان لێ بوو سەریان سوڕما، و پرسیاریان کرد: «ئەمە ئەو پیاوە نییە کە لە یورشەلایم هەموو ئەوانەی بانگەشەی ئەم ناوەیان دەکرد لە ناوی دەبردن؟ مەگەر نەهاتووە بۆ ئێرە تا بەندکراوی بیانباتە لای سەرۆک کاهینەکان؟»
22
بەڵام شائۆل بە خرۆشی زیاترەوە وتاری دەدا، و یەهودییەکانی دانیشتووی دیمەشقی تووشی سەرلێشێواوی کرد بەو بەڵگانەی کە دەیسەلماند یەشوا مەسیحەکەیە.
23
دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ، پیلانێک لەنێو یەهودییەکاندا دروست بوو بۆ کوشتنی، بەڵام شائۆل بە پلانەکەیانی زانی.
24
شەو و ڕۆژ بە وردی چاودێری دەروازەکانی شاریان دەکرد بۆ ئەوەی ئەگەر رۆیشتە دەر بیکوژن.
25
بەڵام هەندێک لە قوتابییەکان بە شەو بردیان و لەناو سەبەتەیەکدا، بە گوریس بە سەر شوورای شارەکەوە شۆڕیان کردەوە.
26
کاتێک شائۆل گەیشتە یورشەلایم هەوڵیدا بچێتە پاڵ قوتابییەکانی ئەوێ، بەڵام هەموویان لێی دەترسان، باوەڕیان نەدەکرد کە بووبێت بە قوتابی پەروەردگار.
27
بەرنابا بردی بۆ لای نێردراوان، پێی گوتن کە چۆن شائۆل لە گەشتەکەیدا پەروەردگار بۆی دەرکەوتووە و قسەی لەگەڵ کردووە، و چۆن لە دیمەشق بە ناوی یەشوا بە چاونەترسی بانگەشەی کردووە.
28
ئیتر دەستی کرد بە هاتن و چوون لەگەڵیان لە یۆرشەلایم، و بە بوێری مزگێنی ئەدا بە ناوی پەروەردگاری.
29
لەگەڵ یەهودییە یۆنانییەکان قسە و مشتومڕی دەکرد، بەڵام ئەوان هەوڵیان دا بیکوژن.
30
کاتێک باوەڕداران ئەمەیان زانی بردیانە بۆ کەیسەریا، ولەوێوە ڕەوانەی تەرسوسیان کرد.
31
لەم نێوەندەدا کڵێساکە لە ناوچەکانی یەهودیا و گەلیل و سامریا بە چێژی لە ئاشتی دەبینی. لەخوداترسیدا رێچکەی گرتبوو گەشەی دەکرد، بە پشتیوانی گیانی پیرۆز.
32
لەکاتێکدا پەترۆلە شوێنیكەوە دەرۆیشت بۆ شوێنیکیتر، سەردانی دانیشتووانی لیدیای کرد،
33
لەوێ پیاوێکی بینی بە ناوی ئەنیاس، کە ئیفلیج بوو و هەشت ساڵ بوو لە جێگادا بوو.
34
پەترۆ پێی گوت: «ئەنیاس، یەشوای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و بۆخۆت پێخەفەکەت کۆبکەرەوە!» دەستبەجێ هەستا.
35
هەموو ئەوانەی لە لیدیا و شارۆن دەژیان، بینییان و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار.
36
لە شاری یافا قوتابییەک هەبوو بە ناوی تابیتا، واتە: مامز، هەمیشە چاکەی دەکرد و یارمەتی هەژارانی دەدا.
37
لەو کاتەدا نەخۆش کەوت و مرد، شۆردیان و لە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە دایاننا.
38
کاتێک قوتابییەکانی یافا بیستیان کە پەترۆ لە لیدیایە. یافا نزیک بوو لە لیدیا، دوو پیاویان نارد بۆداوایان لێکرد و پێیان گوت: «بلەگەڵمان وەرە بە بێ دوا کەوتن!»
39
هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت و کاتێک گەیشتە ئەوێ بردیانە سەرەوە بۆ ژوورەکە، هەموو بێوەژنەکان لە دەوری کۆببوونەوە و دەگریان، و ئەوکراس و جلوبەرگانەی پیشان دەدا لە کاتێکدا لەگەڵیان بوو دووریبووی.
40
پەترۆ داوای لە هەموو ئامادەبووان کرد کە لە ژوورەکە بچنە دەرەوە؛ چۆکی دادا و نزای کرد، ڕوویلە تەرمی مردووەکە کرد و گوتی: «ئەی تابیتا، هەستە!» چاوی کردەوە و کە پەترۆی بینی دانیشت،
41
دەستی بۆ درێژ کرد و یارمەتی دا بۆ هەستانەوە، پاشان بانگی باوەڕداران و بێوەژنەکانی کرد، و بە زیندووییبۆی گەڕاندنەوە.
42
هەواڵی ئەم پەڕجووە لە هەموو یافا بڵاو بۆوە و زۆر کەس باوەڕیان بە پەروەردگار هێنا.
43
پەترۆ چەند رۆژێک لە یافا لەگەڵ چەرمسازێک بە ناوی شیمۆن مایەوە.