بەشی ٨
1
شائۆل یەکێک بوو لە شایەتحاڵەکان و هاوڕا بوو لەسەڕ کوشتنی ستیفانوس هەبوو. شەپۆلێکی چەوسانەوەیەکی توند لەو ڕۆژانەدا دەستی بە سەر کڵێسادا هات. هەموو برایان جگە لە نێردراوان بەسەر ناوچەکانی یەهودیا و سامریدا پەرتەوازە بوون.
2
هەندێک پیاوی لەخواترس هاتن، و بە ماتەمینییەکی زۆرەوە ستیڤانوسیان بە خاک سپارد.
3
بەڵام شائۆل دەچوو بۆ هەموو شوێنێک بۆ لەناوبردنی کڵێساکە، ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و ژن و پیاوی راپێچی زیندان دەکرد.
4
بەڵام ئەوانەی کە پەرش و بڵاو بوون شوێن بە شوێن دەچوون بە وشەکە مزگێنیان دەدا.
5
فیلیپۆس چووە شارێک لە ناوچەی سامری، و دەستی کرد بە بانگەشەی مەسیح کرد
6
جەماوەرەکە بە یەک دڵییەوە گوێیان لە قسەکانی گرت، وەک چۆن سەبارەت بە ئەو نیشانانەی کە کردوویەتی بیستبوویان، یان بۆ خۆیان بینیبوویان،
7
فەرمانی بە گیانەی ناپاکەکان دەکرد، هاواریان دەکرد و ئەوانەیان بە جێ دەهێشت کە تێیاندا بوون، زۆرێک لەوانەی کە گۆج و ئفلیج بوون چاک بوونەوە،
8
بۆیە خۆشییەکی زۆرئەو شارەی گرتەوە.
9
پێش ئەوە جادووگەرێک لەو شارەدا هەبوو بە ناوی شیمۆن، کە جادووی دەکرد و خەڵکی سامری سەرسام دەکرد و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پیاوێکی مەزنە.
10
هەمووان،بە گەورە و بچووکەوە، دەیانگوت کە «ئەم پیاوە هێزی مەزنی خودای!»
11
بە وردی گوێیان لێدەگرت چونکە ماوەیەکی زۆر بوو بە فێڵە جادووییەکانی فریویان خواردبوو!
12
کاتێ باوەڕیان بە قسەی فیلیپۆس هێنا کە بە شانشینی خودا و بە ناوی یەشوای مەسیحی مزگێنی پێدەدان، ژن وپیاوی لە ئاو هەڵدەکێشا.
13
پاشان شیمۆن خۆی باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، لە هەموو شوێنێک شوێن فیلیپۆس دەکەوت، و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەڕجووە مەزنانەی فیلیپۆس ئەنجامی دەدا.
14
نێردراوان لە یورشەلایم بیستیان کە خەڵکی سامری وشەی خودایان وەرگرتووە، بۆیە پەترۆ و یۆخەنایان نارد بۆ ئەوێ.
15
هەر کە گەیشتن نزایان لپێناویان کرد تاوەکو گیانی پیرۆز وەربگرن.
16
هێشتا گیانی پیرۆز بەسەر هیچ کامیاندا نەهاتبوو، چونکە تەنها بە ناوی یەشوای پەروەردگارەوە لە ئاو هەڵکێشرابوون.
17
پاشان پەترۆ و یۆخەنا دەستیان خستە سەریان، و گیانی پیرۆزیان وەرگرت.
18
کاتێک شیمۆن کە بینی گیان بەخشراوە کاتێک نێردراوان دەستیان خستۆتە سەر خەڵک، پارەی پێشنیار کرد بە پەترۆ و یۆخەنا، بۆ کڕینی ئەم دەسەڵاتە. پێی گوتن:
19
«با منیش ئەم دەسەڵاتە هەبێت بۆ ئەوەی کاتێک دەست لەسەر خەڵک دادەنێم گیانی پیرۆز وەربگرن».
20
بەڵام پەترۆ وەڵامی دایەوە: «با پارەکەت لەگەڵت لەناو بچێت! چونکە پێت وایە دیاری خودا دەتوانرێت بکڕدرێت!
21
لەم کارەدا ناتوانیت هیچ بەشێکت هەبێت، چونکە دڵت لەگەڵ خودادا ڕاست نییە.
22
لە خراپەکارییەکانت پاشگەز ببەوە و لە پەروەردگار بپاڕێوە، ڕەنگە لە نیازی دڵتان خۆش بێت،
23
چونکە من دەبینم کە پڕی لە ئیرەیی تاڵ و بە دیل گیراوی لەلایەن گوناهەوە!»
24
شیمۆن گوتی: «لای پەروەردگار بۆ من نزا بکە تا ئەم شتە ترسناکانەی کە گوتت بەسەرمدا نەیەت».
25
دوای شایەتحاڵی و بانگەشە بە وشەی پەروەردگار لە ناوچەی سامری، پەترۆ و یۆخەنا گەڕانەوە بۆ یورشەلایم لە زۆرێک لە ناوچەی سامری لە سەر ڕێگا دەوەستان بۆ بانگەشەی مزگێنیەکە.
26
پاشان فریشتەیەکی پەروەردگار بە فیلیپۆسی فەرموو: «بڕۆ بەرەو باشوور، بەو ڕێگای بیابانەدا کە لە یورشەلایمەوە بەرەو غەززە».
27
جا هەستا و رۆیشت . کە پیاوێکی خەساوی خەڵکی ئیسیۆپیا کە لە ژێر دەسەڵاتی کەنداکە، شاژنی ئەسیوپیا بوو، بۆ پەرستن چووبووە یورشەلایم
28
لە گالیسکەکەیدا دانیشتبوو و دەگەڕایەوە، پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەری دەخوێندەوە.
29
گیانەکە بە فیلیپۆسی فەرموو: «بڕۆ پێش و لە تەنیشت گالیسکەکەوە بڕۆ!»
30
فیلیپۆس بە خێرایی گەیشتە لای و گوێی لێبوو خەساوەکە لە ئیشایا پێغەمبەری دەخوێندەوە، لێی پرسی: «ئایا تێدەگەیت چی دەخوێنیتەوە؟»
31
لە وەڵامدا گوتی: «چۆن دەتوانم، ئەگەر کەسێک ڕێنماییم نەکات؟» فیلیپۆسی بانگهێشت کرد کە بچێتە ناو گالیسکەکە و لەگەڵیدا دابنیشێت.
32
خەساوەکە ئەو بڕگەیەی پەرتووکەکە کە دەیخوێندەوە ئەمە بوو: «وەک چۆن مەڕێک بەرەو سەربڕین بردراوە، و وەک چۆن بەرخێک لە بەر دەم ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە!
33
لە ماوەی خۆنەویستییەکەیدا بە ناڕەوا نادادپەروەری مامەڵەی لەگەڵدا کرا. کێ باسی نەوەکانی بکات؟ چونکە ژیانی لە زەوی هەڵگیرا!»
34
خەساوەکەلە فیلیپۆسی پرسی: «پێم بڵێ: ئایا پێغەمبەرەکە بەم قسە ئاماژە بۆ کێ دەکات؟ بۆ خۆی یان کەسێکی تر؟»
35
فیلیپۆس لە سەربنەمای ئەم کتێبی پێغەمبەرە مزگێنی یەشوای پێدا.
36
کاتێک لە گالیسکەکەدا لە گەڵی دەرۆیشت، گەیشتنە هەندێک ئاو و خەساوەکە گوتی: «ئەوە ئاوە چی رێگریت لێ دەکات لە ئاوم هەڵکێشی؟»
37
فیلیپۆس وەڵامی دایەوە: «ئەمە دەکرێت ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕت هەبێت.» پاشان پیاوەکە گوتی: من باوەڕم وایە یەشوای مەسیح رۆڵەی خودایە».
38
فەرمانی بە گالیسکەکە کرد کە بوەستێت، و پێکەوە دابەزین بۆ ناو ئاوەکە، و فیلیپ خەساوەکەی لە ئاو هەڵکێشا.
39
کاتێک لە ئاوەکە هاتنە دەرەوە گیانی پەروەردگار فیلیپۆسی برد، چیتر خەساوەکە نەیبینی. بە خۆشحاڵییەوە درێژەی بە گەشتەکەدا.
40
فیلیپۆس خۆی ر لە شارۆچکەی ئازۆتوس بینیەوە، لەوێ و لە هەموو شارەکانی سەر ڕێگادا مزگێنی دەدا تا گەیشتە قەیسەرە.