بەشی ٦

1 لەو ڕۆژانەدا کە ژمارەی شاگردەکان زیاتر بوو، یەهودییە یۆنانیەکان لەنێویاندا گلەیییان لە عیبریەکان دەکرد، چونکە بێوەژنەکانیان یارەمەتی ڕۆژانەی خۆراکیان وەرنەدەگرت. 2 بۆیە دوانزە کەسەکە هەموو شاگردەکانیان کۆکردەوە و گوتیان: «ڕاست نییە ئێمە خزمەتکردنی قسەی خودا پشتگوێ بخەین سەرقاڵی دابەش کردنییارمەتییەکان بین. 3 خوشک و برایان، حەوت پیاو لە نێوانتاندا هەڵبژێرن، شایەتی باشیان بۆ دەەن، کە ناسراون بە پڕی لە گیانی پیرۆز و دانایی، کە ئەم ئەرکە بگرنە ئەستۆ. 4 با ئێمە، بەردەوام بین لە نزا و خزمەتکردنی وشە». 5 هەمووان ئەم بۆچوونەیان پێناش بوو؛ ئەوان ستێڤانۆسیان هەڵبژارد، پیاوێکی پڕ لە باوەڕ و گیانی پیرۆز، هەروەها فیلیپۆس، پرۆکۆرۆس، نیکانۆر، تیمۆن، پارمێناس و نیکۆلاس لە ئانتیاخوس، کە گۆڕابوون بۆ ئایینی یەهودی. 6 پێشکەشی نێردراوانیان کرد، ئەوانیش نزایان کرد و دەستیان لەسەر دانان. 7 بۆیە وشەی خودا بڵاو بۆوەوە، ژمارەی قوتابیان لە یورشەلایم بە خێرایی زیادی کرد، و کۆمەلێکی زۆر لە کاهینەکانیش گوێڕایەڵی باوەڕ بوون. 8 بەو پێیەی ستیڤانوس، پیاوێکی پڕ لە باوەڕو هێز، سەرسوڕهێنەر و نیشانەی مەزن لەناو خەڵکدا ئەنجام دەدا. 9 بەڵام هەندێک لە ئەندامانی کۆیلە ئازادکراوەکان دژایەتییان کرد ، پشتگیریان دەکرا لە لایەن هەندێک یەهودییەکانی قیرەوان و ئەلەکساندریا جگە لەوەیش لە هەرێمی کیلیکیا و ئاسیا، دەستیان کرد بە مشتومڕ لەگەڵیدا. 10 بەڵام نەیادەتوانی بەرەنگاری ئەو داناییە وگیانەکە ببنەوە کە قسەی پێ دەکرد. 11 بۆیە هەندێک کەسیان بە بەرتیل ڕازی کرد کە بڵێن: «ئێمە گوێمان لە ستیڤانۆس بووە کە کوفی بەرامبەر بە موشە و خودا کردووە!» 12 ئەم تۆمەتە خەڵک و پیر و زانایانی وروژاند لە دژی ستیڤن، بۆیە دەستگیریان کرد و هێنایان بۆ ئەنجومەن، 13 شایەتحاڵی درۆینەیان لە سەردا دەیانگوت: «ئەم کەسە بەردەوام دژی ئەم شوێنە پیرۆزە و دژی تەوڕات قسەی دەکرد 14 بیستمان دەیگوت یەشوای ناسیرەیی ئەم پەرستگا وێران دەکات و ڕێورەسمانە دەگۆڕێت کە لە موشەوەرمانگرتووە» 15 هەموو ئامادەبووانی ئەنجومەن بینییان ڕووخساری وەک ڕووخساری فریشتەیەک وایە.