بەشی ٢٦
1
پاشان ئەگریپا بە پۆڵسی گوت: «ئێمە ڕێگەت پێدەدەین بەرگری لە خۆت بکەیت». پاشان پۆڵس بە دەستی ئاماژەی کرد، و دەستی کرد بە بەرگریکردن و گوتی:
2
«ئەی پاشا ئەگریپا، خۆشحاڵم کە لەبەردەم تۆدا بەرگری لە خۆم بکەم، و هەموو ئەو شتانە پووچەڵ دەکەمەوە کە یەهودییەکان منی پێ تۆمەتبارم دەکەن،
3
بە تایبەت لەبەر ئەوەی تۆ بە تەواوی ڕێوڕەسم و مشتومڕەکانیان دەزانیت. داواکارم بە سنگ فراوانییەوە گوێم لێ بگرە.
4
هەموو یەهودییەکان لە سەرەتاوە بنەچەی من دەزانن. من لە منداڵییەوە لە نێو گەلەکەمدا لە یورشەلایم ژیاوم.
5
بەو پێیەی هەر لە سەرەتاوە منیان دەناسی، ئەگەر بیانویستایە شایەتی ئەوەیان دەدا کە من فەریسیم، واتە پەیڕەوی توندترین رێبازی لە ئایینەکەمان.
6
ئەمڕۆ دادگایی دەکرێم چونکە هیوام هەیە خودا ئەوەی بەڵێنی بە باوباپیرانمان دابوو جێبەجێی بکات.
7
دوانزە هۆز گەلەکەمان شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە پەرستن و هیوای بەدیهاتنی. لە پێناو ئەم هیوایە، ئەی پاشا، یەهودییەکان تۆمەتبارم دەکەن.
8
بۆ باوەڕ ناکەن خودا مردووەکان هەڵدەستێنێتەوە؟
9
وە باوەڕم وابوو کە دەبێت هەموو کۆششێک بکەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناوی یەشوای ناسیرەیی.
10
من کارم کرد بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەم لە یورشەلایم بە ئەرکێکی تایبەت لەلایەن سەرۆک کاهینەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە پیرۆزەکانم فڕێدایە زیندان. من دەنگی پەسەندکردنم دەدا کاتێک ئەنجومەن بڕیاری لەسێدارەدانیانی دەدا.
11
زۆر جار لە کەنیشتەکاندا سزامان دەدان بۆ ئەوەی نەفرەت لە یەشوا بکەن. هێندە بە توندوتیژی دژی ئەوان بووم تەنانەت لە شارەکانی دەرەوەشدا ڕاوەدوویانم دەنا.
12
بە مۆڵەت و دەسەڵاتی سەرۆک کاهینەکانەوە بەرەو شاری دیمەشق ڕۆیشتم،
13
پاشان ئەی پاشا، نیوەڕۆ لە ڕێگادا ڕووناکییەکم بینی، کە لە خۆر گەشاوەتر بوو بە دەوری خۆم و هاوەڵەکانمدا دەدرەوشایەوە.
14
هەموومان کەوتینە سەر زەوی. گوێم لە دەنگێک بوو بە زمانی عیبری پێی گوتم: شائۆل، شائۆل، بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟
15
بۆیە پرسیم: تۆ کێیت ئەی گەورەم ؟ وەڵامی دایەوە: من یەشوام کە تۆدەیچەوسێیتەوە.
16
هەستە و لەسەر پێیەکانت بوەستە، چونکە من بۆت دەرکەوتم کە تۆ دەستنیشان بکەم وەک خزمەتکار و شایەتحاڵی ئەم بینینەی کە ئێستا دەمبینیت، و ئەو بینینانەی کە دواییش دەیبینیت.
17
وە من لە گەل و نەتەوانە ڕزگارت دەکەم کە ئێستا دەتنێرم بۆیان،
18
بۆ ئەوەی چاویان بکەیتەوە تا لە تاریکییەوە بگەڕێنەوە بۆ ڕووناکی، و لە دسەڵاتی شەیتانەوە بگەڕێنەوە بۆ لای خودا، بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی گوناهه وەربگرن و بەشیان هەبێ لە نێو ئەوانەی کە بە باوەڕ بە من پیرۆز کراون.
19
لەو کاتەوە بەرەنگاری بینینی ئاسمانی نەبوومەوە، ئەی پاشا ئەگریپا.
20
بۆیە سەرەتا مزگێنیم بە خەڵکی دیمەشق و پاشان گەلی یورشەلایم و هەموو ناوچەی یەهودیا، و پاشان بێگانەدا. بۆیە بانگەوازی هەمووانم کرد کە پاشگەز ببنەوە لە گوناهە و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا، و کارێک بکەن کە شایەنی پاشگەز بوونەوەیە.
21
بەهۆی مزگێنی منەوە یەهودییەکان منیان لە پەرستگاکەدا گرت و هەوڵیاندا بمکوژن.
22
بهڵام له خودا تاكو ئهمڕۆ پاراستومی ، بە یارمەتی ئەو لە بەردەم بۆ سادە و مەزن شایەتی دەدەم من لەو شتانە نکۆڵی ناکەم کە موشە و پێغەمبەران پێشبینیان کردووە،
23
کە مەسیح ئازار دەچێژێت و یەکەم کەس دەبێت لە مردن هەستێتەوە، و مزگێنی بە ڕووناکی بە گەلەکەمان و گەلانیتریش بدات».
24
هەر کە پۆڵس لە بەرگریکردندا گەیشتە ئەو ئاستە، فێستوس قسەکانی بڕی و بە دەنگێکی بەرز گوتی: تۆ شێتی پۆڵس! شارەزاییت لە زانستدا شێتی کردووی!»
25
پۆڵس گوتی: «جەنابی فەرمانڕەوا فیستۆس من شێت نیم، چونکە قسەی ڕاستی و ڕاست دەڵێم.
26
ئەو پاشایەی ئێستا بەڕاشکاوی قسەی لەگەڵ دەکەم ئەم بابەتانە دەزانێت کە باسی دەکەم، و دڵنیام هیچیان لێی شاراوە نین، چونکە لە گۆشەیەکی تاریکدا ڕوویان نەداوە!
27
ئەی پاشا ئەگریپا باوەڕت بە قسەی پێغەمبەران هەیە؟ دەزانم باوەڕت پێی هەیە!»
28
ئەگریپا وەڵامی دایەوە: «دوای کەمێکیتر، رازیم دەکەیت کە ببمە مەسیحی!»
29
پاشان پۆڵس گوتی: «کەمێک بێت یان زۆر، دوعای من بۆ خودا لە پێناو تۆ و بۆ هەمووئامادەبوووان لێرە ئەوەیە وەک من ببن، بەڵام بێ ئەم زنجیرانە!»
30
دوای ئەوە پاشا و فەرمانڕەوا و بێرنیخی و ئەوانەی ئامادەبوون هەستان و
31
هۆڵەکەیان بەجێهێشت، و بە یەکتریان گوت: «ئەم پیاوە هیچی نەکردووە کە شایەنی مردن یان زیندانی کردن بێت».
32
ئینجا ئەگریپا بە فێستۆسی گوت: «ئەگەر ئەم پیاوە داوای پێداچوونەوەی لە قەیسەر نەکردبایە، لەوانەیە ئازاد بکرایە!»