بەشی ٢٢

1 ئەی برایان و باوکان، ئێستا گوێ لە بەرگریکردنەکەم بگرن». 2 کاتێک بیستیان بە زمانی عیبری قسەیان لەگەڵ دەکات، هێمنتر بوون، گوتی: 3 «من پیاوێکی یەهودیم، لە تەرسوس لەدایک بووم کە دەکەوێتە هەرێمی کیلیکیا، بەڵام لەم شارە گەورە بووم و لە لای گەمالئیلی پێغەمبەردا پەروەردە بووم بە تەواوەتی بە پێی تەوڕاتی باوباپیرانمان. منیش بە پەرۆشم بۆ بابەتەکانی خودا، وەک چۆن ئەمڕۆ هەمووتان بەپەرۆشن. 4 بۆیە ئەم رێبازەم هەتا مردن چەوساندەوە، شوێنکەوتووانیم گرت لە پیاو و ژن، فڕێمدانە زیندانەکان. 5 سەرۆک کاهین و ئەنجومەنی پیران شایەتحاڵی راستی قسەکانمن. نامەم لێ وەرگرتن بۆ براکانیان لە دیمەشق بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەن بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەوێ بوون، تا بیانبەم بۆ یورشەلایم تا سزاکەیان وەربگرن. 6 کاتێک گەیشتمە نزیکی دیمەشق و کاتەکە نزیکەی نیوەڕۆ بوو، لەناکاو ڕووناکییەکی بە دەوروبەرمدا درەوشاوە، 7 کەوتمە سەر زەوی، و گوێم لە دەنگێک بوو پێی گوتم: شائۆل، شائۆل، بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟ 8 وەڵامم دایەوە: تۆ کێیت ئەی گەورەم؟ پاشان گوتی: من یەشوای ناسیرەیم، کە تۆ ئەیچەوسێنیتەوە. 9 هاوڕێکانم ڕووناکییەکەیان بینی، بەڵام گوێیان لە دەنگەکەی قسەی لەگەڵم دەکرد نەبوو. 10 بۆیە پرسیم: پەروەردگار چی بکەم؟ پاشان پەروەردگار وەڵامی دامەوە: هەستە و بڕۆ ناو دیمەشق، لەوێ پێت دەگوترێت کە دەبێت چی بکەیت. 11 هاوڕێکانم دەستیان گرتم تا گەیاندیانم بە دیمەشق، چونکە بەهۆی چڕی ئەو ڕووناکییە درەوشاوە نەمدەتوانی ببینم. 12 لە دیمەشق پیاوێک هەبوو بە ناوی ئەنانیاس،خودا پەرەست بوووەک تەوڕات داوای دەکات، هەموو یەهودییەکانی دیمەشق شایەتی باشیان لەسەر دەدا. 13 هاتە لام و وەستا و گوتی: برام شائۆل، ببینە. دەستبەجێ بینینم بۆ گەڕایەوە، بەردەمی خۆمم دی، 14 پاشان گوتی: خودای باوباپیرانمان، پێشوەختە تۆی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی خواستی ئەو بزانی و ڕاستودروست بی و لە دەمی خۆیەوە دەنگی ببیسی. 15 چونکە تۆ شایەتحاڵ دەبی بۆ ئەو، لەبەردەم هەموو خەڵکدا، بەو شتانەی کە بینیوتە و بیستووتە. 16 ئێستا بۆ دوای دەخەی؟ هەستە، با لە ئاوهەڵکێشرێی و لە گوناهەکانت خۆت بشۆوە، بە ناوی پەروەردگارەوە بانگەواز بکە. 17 دوای ئەوە گەڕامەوە بۆ یورشەلایم. لە کاتێکدا لە پەرستگا نزام دەکرد لە هۆش خۆم چووم، 18 پەروەردگارم بینی پێی فەرمووم: پەلە بکە و بە خێرایی یورشەلایم بەجێبهێڵە، چونکە خەڵکەکەی ڕەتیدەکەنەوە شایەتیم بۆ بدەن. 19 گوتم: ئەی پەروەردگار، ئەوان دەزانن کە من لە کنیشتەکاندا دەگەڕێم بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە تۆ هەیە، تا زیندانیان بکەم و قامچیان لێبەم. 20 من ئامادە بووم کاتێک شایەتیدەرت ستیڤانۆس کوژرا، منیش بە کوشتنی ئەو ڕازی بووم، پاسەوانی جل و بەرگی بکوژەکانیم دەکرد. 21 بەڵام پێی گوتم: من دەتنێرم بۆ دوور بۆ نەتەوەکان!» 22 جەماوەرەکەش بەردەام بوون لە گوێ گرتن تا ناوی نەتەوەکانی هێنە، ئینجا هاواریان کرد بۆ فەرماندەکە: «له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌یهێڵه‌! چونكه‌ ئه‌وه‌ شایانی ژیان نییه‌!» 23 پاشان هاواریان كرد و جله‌كانەکانیان تۆزیان بە هەوادا دەکرد. 24 فه‌رمانده‌كه‌ فه‌رمانی دا پۆڵس ببەنە ژوورەوە بۆ سه‌ربازگه‌کە و بە زەبری قامچی لێی بكۆڵنه‌وه‌، تاكو بزانێت هۆکاری ئەو دروشمانەی لە دژی دەیدەن چیە. 25 كاتێ سەربازەکان به‌ستیانه‌وه‌ تاكو به‌ قامچی لێی بده‌ن پۆڵس به‌ سه‌رپه‌لی سەدەکە كه‌ له‌وێ وه‌ستا بوو گوتی: «ئایا رێگە پێدراوە بۆتان پێش دادگاییكردنی كه‌سێكی ڕۆمانی به‌ر قامچی بده‌ن؟» 26 كاتێ سه‌رپه‌له‌كه‌ گوێی لێبوو، چووه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌، هه‌واڵی بابەتەکەی پێدا، و گوتی: «دەزانن ئەگەر لەم پیاوە بدەین بە چ پێشێلکارییەک تاوانبار دەکرێین؟ ئەو بە ڕەگەزنامە ڕۆمانییە!» 27 فه‌رمانده‌كه‌ش بۆ خۆی هات بۆ لای پۆڵس و پێی گوت: «ئایابە راستی تۆ ڕۆمانیت؟» وەڵامی دایەوە: «به‌ڵێ!» 28 فه‌رمانده‌كه‌ گوتی: «من پارەیەکی زۆرم دا بۆ بە دەستهێنانی رەگەزنامەی رۆمانی». پۆڵس گوتی: «به‌ڵام من به‌ لەدایک بوون بە دەستم هێناوە!» 29 ئەو سەربازانەی کە ڕاسپێردرابوون بە زەبری قامچیدا لێپرسینەوەی لێبکەن لێی دوورکەوتنەوە، و خۆدی فەرماندەکەش ترس دایگرت لە دەرئەنجامەکانی بەستنەوەی بە زنجیر، دوای ئەوەی دەرکەوت کە ڕۆمانیە. 30 بۆ ڕۆژی دواتر فەرماندەکە ویستی لە ڕاستی ئەو تۆمەتە بکۆڵێتەوە کە یەهودییەکان ئاراستەی پۆڵسیان کردبوو، کۆت و بەندەکانی کردەوە، و فەرمانی کرد هەموو سەرۆکەکانی کنیشتەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی یەهودییەکان ئامادە بن، و پۆڵسی بانگ کرد ولە بەردەمیان وەستاندی.