بەشی ١٩
1
لە کاتێکدا ئەپۆلۆس لە کۆرنسۆس بوو پۆڵس گەیشتە ئەفسوس، دوای ئەوەی بە ناوچەکانی ناوخۆی وڵاتدا تێپەڕی. لەوێ هەندێک قوتابی دۆزییەوە،
2
بۆیە لێی پرسین: «ئایا گیانی پیرۆزتان وەرگرت کاتێک باوەڕتان هێنا؟» وەڵامیان دایەوە: «نەخێر! تەنانەت تەنانەت دەربارەی بوونی گیانی پیرۆزیشمان نەمانبیستووە!»
3
پرسیاری کرد: «لەسەر چ بناغەیەک لە ئاوهەڵکێشران؟» وەڵامیان دایەوە: «لە سەر بناغەی لە ئاوهەڵکێشانی یۆخەنان!»
4
پۆڵس گوتی: «یۆخەنان بۆ پاشگەزبوونەوە لە گوناهەکانتان لە ئاوی هەڵدەکێشان، و خەڵکی بانگهێشت دەکرد باوەڕ بەوە بکەن کە دوای خۆی دێت، واتە یەشوا».
5
کاتێک ئەمەیان بیست، بە ناوی پەروەردگار یەشوا لە ئاوهەڵکێشران.
6
هەر کە پۆڵس دەستی خستە سەریان تا گیانە پیرۆزەکە بێتە سەریان، دەستیان کرد بە قسەکردن بە زمانەکان و پێشبینیکردن.
7
ژمارەیان نزیکەی دوانزە پیاو بوو.
8
پۆڵس بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەچوو بۆ کەنیشتە، بە بوێرییەوە قسەی دەکرد، لەگەڵ ئامادەبووان مشتومڕی دەکرد و هەوڵی دەدا بڕوایان پێ بێنێت بە ڕاستییەکان سەبارەت بە شانشینی خودا.
9
بەڵام هەندێک کەلە رەق بوون و بڕوایان پێ نەدەکرد و لە بەردەم ئەوانەی کۆببوونەوە دەستیان کرد بە سووکایەتیکردن بەم رێبازە. پۆڵس لەگەڵ قوتابییەکانی، لێیان جیا بووەوە، وهەموو ڕۆژێک لە قوتابخانەی پیاوێک بە ناوی تیرانۆس مشتومڕی دەکرد،
10
بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو لە سەر ئەمە. بەم شێوەیە وشەی پەروەدگار گەیشتە هەموو دانیشتوانی هەرێمی ئاسیا بە یەهود و یۆنانییەکانەوە.
11
خوداش لە سەر دەستی پۆڵس پەرجووی گەورەی ئەنجام دەدا،
12
تهنانهت دەسماڵ و ئەو جلانەی بەر جەستەی دەکەوتن، دهیانخسته سهر نهخۆش، و نهخۆشی نهدهما و گیانە خراپەکارەکان لێیان دهردهچوون.
13
هەندێک لە یەهودییە گەڕۆکەکان کە شارەزا بوون لە دەرکردنی گیانە خراپەکارەکان هەوڵیان دا ناوی پەروەردگار یەشوا بە کار بهێنن، دەیانگوت: «ئێمە بە ناوی یەشوا دەرتان دەکەین ئەوەی کە پۆڵس مزگێنی پێدەدات!»
14
لە نێو ئەمانەدا حەوت کوڕی یەکێک لە کاهینەکان هەبوون، کە ناوی سەکاوا بوو،
15
ئینجا گیانە خراپەکارەکە وەڵامی دایەوە: «من یەشوا دەناسم، و دەرابەری پۆڵس دەزانم. بەڵام، تۆ کێیت؟»
16
ئینجا پیاوهكه کە گیانە خراپەکارەکەی تێدابوو، پهلاماری دان و بهسهر ههموویاندا زاڵبوو، بۆیە به ڕووتی و بریندارییهوه لهو ماڵه ههڵاتن.
17
هەواڵی ئەمە لەناو یەهود و یۆنانییەکانی دانیشتووی ئەفەسۆسدا بڵاوبووەوە، و ترس دەستی بە سەر هەموواندا گرتەوە. ناوی پەروەردگار یەشوایان شکۆمەند دەکرد.
18
پاشان زۆرێک لەوانەی باوەڕیان هێنابوو هاتن و دانیان ناوە بەو شتانەی کردبوویان.
19
زۆرێک لەوانەی کە کاری جادوویان دەکرد پەرتووکەکانیان کۆ کردەوە و لەبەردەم هەموواندا سوتاند. نرخەکەی هەژمارکرا، دەرکەوت پەنجا هەزار پارچە زیو بوو.
20
بەم شێوەیە وشەی پەروەردگار بەهێز بڵاوکرایەوە و بەهێزتر بوو.
21
پاش ئەوەی ئهمانهروویدا ، پۆڵس بڕیاری دا به هەرێمەکانی مەکەدۆنیا و ئەخایادا تێپهڕێت و گەشت بکات بۆ یورشلایم، گوتی: «دوای مانەوەم لەوێ، دەبێت سەردانی ڕۆماش بکەم!»
22
ئینجا دووان لهوانهی یارمەتیان دەدا ناردنی بۆ مەکەدۆنیا، تیمۆساوس و ئەرەستۆس، خۆی بۆ ماوهیهک له هەرێمی ئاسیا مایهوه.
23
لهو ماوەدا بەهۆی ئهم رێبازەوە پشێوییەکی مەترسیدار لە ئەفەسۆس ڕوویدا.
24
چونكه زیوگهرێک به ناوی دیمهترییوس كه نموونەی بچووکی زیو بۆ پەرستگاکانی خوداوەندی ئارتەمیس دروست دەکرد، بەمەش ئەمەش قازانجێکی زۆری بۆ خۆی و کرێکارەکانی دەهێنا،
25
هاوپیشەکانی بانگهێشت کرد و پێی گوتن: «ئەی پیاوەکان دەزانن کە ژیانی ئێمە پەیوەستە بەم پیشەمانەوە،
26
بینیوتانە و بیستووتنە کە ئەم پۆڵسە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی گومڕا کردووە، نەک تەنها لە ئەفەسۆس، بەڵکو لە نزیکەی هەموو هەرێمی ئاسیا، و باوەڕی پێ هێناون کە ئەو خوداوەندانەی بە دەست دروستکراون خوداوەند نین.
27
ئەمەش نەک هەر لە پیشەکەمان کەم دەکاتەوە، بەڵکو پەرستگای خوداوەندە مەزنەکەمان ئارتەمیس هەیبەتەکەی لە دەست دەدا. ترسمان لەوە هەیە کە رێزی کەم بێتەوە و مەزنییەکەی لە دەست بدا چونکە ئەو کەسەیە کە هەموو دانیشتوانی ئاسیا، و هەموو جیهان دەیپەرستن!»
28
کاتێک هاوپیشەکان ئەم قسانەیان بیست تووڕە بوون و دەستیان کرد بە هاوارکردن: «مەزنە ئارتمیس خوداوەندی ئەفەسۆسییەکان!»
29
پشێوییەکە بە هەموو شارەکەدا بڵاوبووەوە. جەماوەرێکی زۆر لە خەڵک هێرشیان کردە سەر گایۆس و ئەریستارخۆسی مەکەدۆنی هاوڕێی پۆڵس لە گەشتەکدا، پەلکێشیان کردن بۆ گۆڕەپانی یاریگاکە.
30
پۆڵس ویستی ڕووبەڕووی جەماوەرەکە ببێتەوە، بەڵام قوتابییەکان ڕێگرییان لێکرد،
31
هەروا هاوڕێکانی لە نێو کەسایەتییە دیارەکانی ئاسیادا تکایان لێکرد خۆی نەخاتە بەر مەترسی بۆ چوون بۆ یاریگاکە،
32
لەناو خەڵکەکەدا سەرلێشێواوی دروست بوو، هەندێکیان هاوار بۆ شتێکیان دەکرد، هەندێکیتریان بۆ شتێکی تر، تا ئەو ڕادەیەی زۆربەیان نەیاندەزانی هۆکاری کۆبوونەوەکە چیە.
33
لەناو خەڵکەکەدا یەهودییەک هەبوو بە ناوی ئەسکەندەر، یەهوودییەکان پاڵیان پێوە نا بۆ پێشەوە، هەندێکیان بانگهێشتیان کرد بۆ قسەکردن. بە دەست ئاماژەی کرد بە لە بەرامبەر گەل بەرگری لە خۆی بکات.
34
بەڵام جەماوەرەکە دەیانزانی کە ئەو یەهودییە، پێکەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یەک درووشمیان دەگوتەوە: «مەزنە ئارتمیس خوداوەندی ئەفەسۆس!»
35
ئینجا کاربەدەستێکی شار جەماوەرەکەی هێوركردهوه و گوتی: «ئەی خەڵکی ئەفەسۆس، كێ ههیه نهزانێت كه شاری ئەفەسۆس پاسهوانی پهرستگای ئارتمیسی مهزن و ئهو پهیكهرهیه كه له ئاسمانهوه هاتۆته خوارهوه؟
36
چونکە هیچ ناکۆکییەک لەم بابەتەدا نییە، پێویسته هێمن ببنهوه و بە پەلە هیچ مەکەن .
37
ئهم دوو پیاوهی لێرە ئامادەن، نه دزییان لە پەرستگا کردووە، و نه كوفریان به خوداوەندەکەتان كردووه.
38
بەڵام ئەگەر دیمیتریۆس و هاوپیشەکانی سکاڵایان هەبێت، ئێمە دادگا و دادوەرمان هەیە. با سکاڵاکەیان پێشکەشی دادوەرەکان بکەن.
39
ئەگەر سکاڵایەکی ترتان هەیە لە دانیشتنێکی یاساییدا تاوتوێ دەکرێت.
40
بەڵام ئێستا هەموومان مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی دادگایی بکرێین، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا، و هیچ بیانوویەکمان نییە بۆ ئەوەی پاساو بۆ ئەم کۆبوونەوەیە بهێنینەوە!»
41
بەم قسەیە جەماوەرەکەی لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە.