بەشی ١٨
1
دوای ئەوە پۆڵس ئەسینای بەجێهێشت، و گەشتی کرد بۆ شاری کۆرنسۆس.
2
لەوێ چاوی بە یەهودییەک کەوت بە ناوی ئاکیلا، خەڵکی شاری پۆنتۆس، کە بەم دواییانە لەگەڵ پریسیلای هاوسەری لە ئیتالیاوە هاتبوو، چونکە کلۆدیۆسی قەیسەر فەرمانی دەرکردنی جولەکەکانی لە ڕۆما دابوو، بۆیە پۆڵس چووە لای ئەوان.
3
بەو پێیەی هاوپیشەی بوو، کە دروستکەری چادر بوو، لەلایان مایەوە و کاری دەکرد.
4
هەموو شەباتێک لەگەڵ ئەوانەی لە کەنیشتەکەدا ئامادە دەبوون مشتومڕی دەکرد بۆ ئەوەی یەهودییەکان و یۆنانیەکان ڕازی بکات.
5
کاتێک سیلاس و تیموساوس لە هەرێمی مەکەدۆنیاوە گەیشتن، پۆڵس بە تەواوی خۆی بۆمزگێنیدان تەرخان کرد، شایەتحاڵی لای یەهودییەکان دەدا کە یەشوا مەسیحەکەیە.
6
بەڵام دژایەتی شایەتحاڵیەکەیان کرد ودەستیان کرد بە کوفر کردن. جلەکانی تەکاند و پێی گوتن: «خوێنتان لە ئەستۆی خۆتانە. من بێتاوانم! لە ئێستا بەولاوە مزگێنی بە نایەهودییەکان دەدەم».
7
پاشان پۆڵس شوێنی نیشتەجێبوونەکەی بەجێهێشت، و وەک میوان لە ماڵی پیاوێک لە نەتەوەکان کە خوداپەرەست بوومایەوە، ناوی تیتۆس یۆستۆس بوو، ماڵەکەی لە تەنیشت کەنیشتەکە بوو.
8
ئینجا کریسپوس سەرۆکی کەنیشتەکە، خۆی و هەموو بنەماڵەکەی باوەڕیان بە پەروەردگار هێنا. زۆرێک لە خەڵکی کۆرنسۆس بانگەشەکەی پۆڵسیان بیست، بۆیە باوەڕیان هێنا و لە ئاوهەڵکێشران.
9
شەوێک پۆڵس لە بینینێکدا پەروەردگاری بۆ دەرکەوت پێی فەرموو: «مەترسە، بەڵکو قسە بکە و بێدەنگ مەبە،
10
چونکە من لەگەڵتام، و کەس ناتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت، چونکە من گەلێکی زۆرم لەم شارەدا هەیە».
11
پۆڵس بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ لە کۆرنسۆس مایەوە و خەڵکەکەی فێری وشەی خودا دەکرد.
12
کاتێک فەرمانڕەوای ڕۆمانی گالیۆن فەرمانرەوای وڵاتی ئەخایا بوو، یەهودییەکان بە یەک دەنگ دژی پۆڵس کۆبوونەوە، و بردیانە دادگا،
13
سکاڵایان لێکرد و گوتیان: «ئەم پیاوە هەوڵدەدات خەڵک ڕازی بکات کە خودا بپەرستن بە شێوەیەک کە دژی تەوڕاتەکەمانە».
14
کاتێ پۆڵس دەستی کرد بە بەرگری کردن لە خۆی، گالیۆن به یەهودییەکانی گوت: ئەی یەهودییەکان، ئهگهر بابەتەکە تاوان یان گوناه بووایه، لە ئەستۆم ئەگرت وەک چۆن دادپەروەری فەرمانی پێدەکات.
15
بهڵام بابهتهكه لهسهر وشه و ناو و تهوراتەکەتانه، خۆتان چارەسەری بكهن. چونكه من نامهوێت لهم بابهتانهدا داوەری بکەم!»
16
پاشان لە دادگا دەری کردن،
17
بۆیە سۆسانیسی سەرۆکی کەنیشتەکەیان گرت و لەبەردەم دادگادا لێیان دا، بەڵام گالیۆن گرینگی بە هیچکام لەوانە نەدا!
18
پۆڵس بۆ ماوەیەکی زۆر لە کۆرنسۆس مایەوە، پاشان ماڵئاوایی لە براکان کرد و بە دەریادا گەشتی کرد بەرەو سوریا، لەگەڵ پریسکیلا و ئەکیلا، دوای ئەوە لە شاری کەنکریا سەری تاشی، چونکە نەزرێکی لەسەر بوو.
19
کاتێک گەیشتنە ئەفەسۆس پۆڵس لەوێ بەجێی هێشتن، و چووە ناو کەنیشتەی یەهودییەکان و قسەی بۆ کردن.
20
بۆیە داوایان لێکرد بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵیان بمێنێتەوە، بەڵام رەتیکردەوە،
21
ماڵئاوایی لێکردن و گوتی: «ئەگەر خودا بیەوێت دەگەڕێمەوە بۆ لاتان! پاشان لە ئەفەسۆسەوە بە دەریادا گەشتی کرد.
22
لە بەندەری کەیساریا دابەزی و پاشان سەرکەوت و سڵاوی لە کڵێساکە کرد، پاشان دابەزی بەرەو شاری ئەنتاکیە.
23
ماەوەیکی لەوێ بە سەر برد. پاشان بە هەرێمەکانی گەلاتیە و فریگیادا گەڕا و لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە دەڕۆیشت و ورەی هەموو قوتابییەکانی بەهێزتر کرد.
24
یەهودییەک بە ناوی ئەپۆلۆس هاتە ئەفسوس، لەدایکبووی ئەلکساندریا بوو،زمان خۆش و شارەزای زۆریی لە پەرتووکەکەدا بوو.
25
ڕێگای پەروەردگار فێر کرابوو. بە خرۆشێکی زۆرەوە قسەی دەکرد، ڕاستییەکانی تایبەت بە یەشوای بە فێرکردنێکی دروست فێر دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا دەربارەی لە ئاو هەڵکێشانی یۆخەنان نەیدەزانی، لە کەنیشتەکەدا بە بوێری قسەی دەکرد.
26
کاتێ ئاکیلا و پریسکیلا گوێیان لێی بوو، و بردیان بۆ لای خۆیان و بە وردی ڕێگای خودایان بۆ ڕوون کردەوە.
27
ئەپۆلۆس بڕیاریدا گەشت بکات بۆ وڵاتی ئەخایا، بۆیە براکان هانیاندا و بۆ قوتابییەکانی ئەوێ نامەیەکیان نووسی بۆ ئەوەی پێشوازی لێبکەن. کاتێک گەیشتە ئەوێ یارمەتییەکی گەورەی باوەڕدارانی دا بەوەی لە بەخششەکە هەیبوو:
28
لە مشتومڕە ئاشکراکانی لەگەڵ یەهود بوێر بوو، بە پشتبەستن بە پەرتووکەکە بەڵگەی بۆ دەهێنانەوە دەیسەلماند کە یەشوا مەسیحەکەیە.