بەشی ١٧
1
پۆڵس و سیلاس گهیشتنه تەسالونیکی پاش ئەوەی به ئهمفیپۆلیس و ئهپۆلۆنیادا تێپهڕین. لە تەسالونیکی كهنیشتەیەکی یەهودی هەبوو.
2
وهكو نەریتی خۆی چوو بۆ لایان، سێ شەبات لهسهر یهک به بەبەڵگەی پەرتووکەکە مشتومڕی لهگهڵ دهكردن،
3
بۆی ڕوون کردنەوە کە مەسیح دەبوو ئازار بچێژێت و لە مردن هەستێتەوە، هەروەها «مەسیحەکە کە چاوەڕێی دەکەن یەشوایە کە ئێستا من بەو مزگێنیتان پێدەدەم!»
4
هەندێک لە ئامادەبووان بڕوایان کرد و پەیوەندییان بە پۆڵس و سیلاسەوە کرد. لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر یۆنانی خوداپەرەست و زۆرێک لە ژنە دەسەڵاتدارەکان هەبوون.
5
ئەمەش ئیرەیی یەهودییەکانی وروژاند کە باوەڕیان نەدەهێنا، بۆیە بە هەندێک کەسی خراپەکاری لە شەقامەوە هێنا، جەماوەرێکیان کۆکردەوە و خەڵکیان هاندا تاکو پشێوی لە شارەکەدا بنێنەوە، پاشان هێرشیان کردە سەر ماڵی یاسۆن داوایان کرد کە پۆڵس و سیلاس ڕادەستی خەڵکەکە بکرێت.
6
کاتێک لەوێ نەیاندۆزینەوە، یاسۆن و هەندێک لە براکانیان پەلکێش کرد بۆ لای فەرمانڕەواکانی شارەکە، و گلەیییان لە دژیان کرد و هاواریان کرد: «ئەم دوو پیاوە جیهانیان گۆڕیوە و هەر بۆ ئەوەیش هاتوون بۆ شارەکەمان،
7
پاشان یاسۆن میوانداریی کردن. هەموویان سەرپێچی لە فەرمانەکانی قەیسەر دەکەن، و بانگەوازی پاشایەکی دیکە دەکەن کە ناوی یەشوایە».
8
بهم قسانه كۆمهڵهكه و فهرمانڕهوایانی شاریان وروژاند.
9
بۆیە دادوەرەکان بارمتەیان لە یاسۆن و ئەوانەی لەگەڵی بوون وەرگرت پاشان ئازادیان کردن.
10
لە شەودا برایان پۆڵس و سیلاسیان بەرەو بیریا بەڕێ کرد. کاتێک گەیشتن، چوونە کەنیشتە یەهودییەکان ئەوێ.
11
یەهودییەکانی بێریا لە یەهودییەکانی تەسالۆنیکی رێزدارتر بوون، بە تامەزرۆیی زۆرەوە وشەی خودایان وەرگرت، رۆژانە لێکۆڵینەوەیان لە پەرتووکەکە دەکرد بۆ دڵنیابوون لە دروستی فێرکارییەکە.
12
ژمارەیەکی زۆریان باوەڕیان هێنا، هەروەها ژنە دەسەڵاتدارە یۆنانیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان.
13
یەهودییەکانی تەسالۆنیکی دەیانزانی کە پۆڵس لە بیریا ببە وشەی خودا مزگێنی داوە، بۆیە بەدوایدا ڕۆیشتن و خەڵکیان هاندەدا دژی راپەڕن.
14
دەستبەجێ هەندێک لە براکان پۆڵسیان بەرەو دەریا برد بۆ ئەوەی گەشت بکات، سیلاس و تیمۆساوس لەوێ مانەوە.
15
براکان لەگەڵ پۆڵس بوون تا گەیاندیانە ئەسینا، پاشان گەڕانەوە دوای ئەوەی پۆڵس پێی راسپاردبوون کە سیلاس و تیموساوس بە خێرایی بگەنە لای.
16
کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، شارەکەی بینی پڕ بوو لە بت و گیانی تووشی تەنگانە بوو.
17
کەوتە قسەکردن لەگەڵ یەهودییەکان و خوداپەرەستەکانی دیکە لە کەنیشتەکەدا، و ئەوانەی کە هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانی شارەکەدا چاوی پێیان دەکەوت.
18
مشتومڕ لە نێوان ئەو و هەندێک لە فەیلەسوفانی ئیپیکۆری و ستۆیک ڕوویدا. کاتێک بۆیان دەرکەوت کە ئەو بە یەشوا و هەستانەوەی لە مردن مزگێنی دەدات، هەندێکیان گوتیان: «ئەم بانگەوازکەرە گەمژەیە مەبەستی چییە لە قسەکانی؟» هەندێکی تریش دەیانگوت: «پێدەچێت بانگەوازی بۆ خوداوەندێکی نامۆ بکات».
19
پاشان بردیان بۆ گردی ئاریۆپاگۆس ( ئەنجومەنی شارەکەی لەوێ بوو) و لێیان پرسی: «دەتوانین بزانین ئەو رێبازە نوێیە چییە کە بانگەوازی بۆ دەکەیت؟
20
قسەی نامۆت لێ دەبیستین و دەمانەوێت مانایان بزانین».
21
خەڵکی ئەسینا و ئەو بیانیانەی لەوێ دەژیان کاتی بەتاڵی خۆیان بە مشتومڕ لەسەر بیروبۆچوونە نوێیەکان بە سەردەبرد.
22
ئینجا پۆڵس لە ناوەڕاستی ئاریۆپاگۆس وەستا و گوتی: «ئەی خەڵکی ئەسینا، دەبینم کە ئێوە لە هەموو شتێکدا زۆر دیندارن.
23
کاتێک لە شارەکەتداندا دەگەڕام و سەیری پەرستگاکانتانم دەکرد، پەرستگایەکم دۆزیەوە کە لە سەری نووسرابوو ‘بۆ خودای نەناسراو’. کەواتە بەم خودایەی کە دەیپەرستن و نایناسن، مزگێنیتان پێدەدەم.
24
ئەو خودایە کە گەردوون و هەموو شتێکی کە تێدایە بەدیهێناوە، ئەوەی نیشتەجێ نابێت لەو پەرستگانەی بە دەستی مرۆڤ بنیاتنراوە، چونکە ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە.
25
پێویستی بە خزمەتگوزارییەک نییە کە لەلایەن خەڵکەوە پێشکەشی بکرێت. چونکە ژیان و گیان و هەموو شتێک بە هەموو بەدیهێنراوان دەبەخشێت.
26
هەموو گەلانی لە یەک بنەچە دەرهێنا، و لە هەموو ولاتانی زەویدا نیشتەجێی کردن، و پێشوەختە سەردەمی بوونیان و سنووری نیشتمانەکانیانی دیاری کرد،
27
بۆئەوەی بە دوای خودادا بگەڕێن ڕەنگە دەستی لێبدەن و بەرەو لای ئەو ڕێنمایی بکرێن! ئەو لە هیچ کام لە ئێمە دوور نییە،
28
ئێمە بە ئەو دەژین و دەجوڵێین و بوونمان هەیە، یان وەک هەندێک لە شاعیرەکانتان گوتوویانە: ئێمەش زادەی ئەوین!
29
مادام ئێمە زادەی خوداین، نابێت لە خوایەتی بروانین وەک ئەوەی بتێکە لە ئاڵتون، زیو، یان بەرد کە مرۆڤ بتوانێت بیتاشێت یان وێنای دەکات یان بەو شێوەیە دایبهێنێت کە خەیاڵی دەکات!
30
خودا ئێستا لە هەموو شوێنێک بانگهێشتی هەموو مرۆڤەکان دەکات کە بە پاشگەزبوونەوە بگەڕێنەوە لای، و چاوی لە سەردەمی نەزانی کە تێپەڕیوە داخستووە.
31
چونكه ڕۆژێكی دەستنیشان کردووە تیایدا به دادپهروهری لە سەر جیهانبڕیار دەدات، به پیاوێک كه دیاری كردووه بۆ ئەوە، هەموو بهڵگهیەکیشی به ههمووان داوه، كه لهنێو مردووان هەڵیستاندەوە».
32
ئامادەبووان کاتێک باسی هەستانەوە لە مردنیان بیست، هەندێکیان دەستیان کرد بە گاڵتە پێکردن. بەڵام هەندێکی تر بە پۆڵسیان گوت: «پێمان خۆشە جارێکی تر لەسەر ئەم بابەتە قسەمان لەگەڵ بکەیتەوە».
33
بەمشێوە پۆڵس لە نێوانیان چووە دەر.
34
بەڵام هەندێکیان پەیوەندییان بە پۆڵسەوە کرد و باوەڕیان هێنا لە نێوانیاندا دیۆنیسیۆس کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاریۆپاگۆس بوو، و ژنێک بە ناوی داماریس و هەندێکی تریش جگە لەوان.