بەشی ١٦
1
پۆڵس گەیشتە دێربە، پاشان بەرەو لیسترا، لەوێ قوتابییەکی هەبوو بە ناوی تیمۆساوس، دایکی یەهودی بوو و باوەڕی بە مەسیح هەبوو، باوکی یونانی بوو.
2
برایان کە لە لیسترا و کۆنیا بوون بە شایەتییەکی باش شایەتییان بۆ تیمۆساوس ئەدا.
3
پۆڵس پێی خۆش بوو لەگەڵیدا بێت لە گەشتەکەیدا. لەبەر ئەوەی یەهودییەکانی ئەو ناوچەیە دەیانزانی باوکی یۆنانییە، پۆڵس بردی و خەتەنەی کرد.
4
پۆڵس و هاوڕێکانی لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەرۆیشتن، ئەو ڕاسپاردانەیان بە باوەڕداران رادەگەیاند کە لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە یۆرشەلایم بڕیاری لە سەر درابوو، بۆ ئەوەی کاری پێبکەن.
5
کڵێسا‌کان لە باوەڕدا بەهێزتر دەبوون، و ژمارەیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، زیاد دەبوو.
6
گیانی پیرۆز ڕێگری لێکردن لە مزگێنیدا لە پارێزگای ئاسیا، بۆیە لە هەرێمەکانی فریگیا و گەلاتیادا گەشتیان کرد.
7
کاتێک گەیشتنە سنوورەکانی هەرێمی میسیا، بەرەو پارێزگای بیتینیا بەڕێکەوتن، بەڵام گیانی یەشوا ڕێگەی نەدا بچنە ناوی،
8
بۆیە بەرەو شاری ترۆئاس ڕۆیشتن و بە میسیادا تێپەڕین.
9
ئەو شەوە پۆڵس لە بینینێکدا پیاوێکی خەڵکی مەکەدۆنیای بۆ دەرکەوت.
لێی دەپاڕایەوە و دەیگوت: «وەرە بۆ مەکەدۆنیا و یارمەتیمان بدە!»
10
پاشان دڵنیا بووین کە پەروەردگار بانگهێشتی کردووین بۆ مزگێنیدان لە مەکەدۆنیا. بۆیە دەستبەجێ بەرەو ئەوێ ڕۆیشتین.
11
بۆیە لە بەندەری ترۆئاسەوە بە کەشتی بەرەو دوورگەی سامۆتراکی ڕۆیشتین. ڕۆژی دواتر بەردەوام بووین لە گەشتەکەمان بۆ بەندەری نیاپۆلیس.
12
لەوێوە بۆ شاری فیلیپ، گەورەترین شاری هەرێمی مەکەدۆنیا، کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانیە. چەند ڕۆژێک لەوێ ماینەوە.
13
لە ڕۆژی شەباتدا چووینە کەناری ڕووبارێک. لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شار کە بە شێوەیەکی نەریتی نزای تێدا دەکرا. بۆیە دانیشتین قسەمان لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەکرد کە کۆدەبوونەوە،
14
لەنێویاندا بازرگانێکی ئەرخەوان هەبوو خەڵکی شاری تیاتیرە بوو، ژنێکی خوداپەرست بوو، ناوی لیدیا بوو، کاتێک گوێی دەگرت خودا دڵی کردەوە بۆ وەرگرتنی قسەکانی پۆڵس.
15
کاتێک ئەو و بنەماڵەکەی لە ئاوهەڵکێشران، پێداگری کرد میواندارییەکەی قبوڵ بکەین و گوتی: «ئەگەر بڕیارتان داوە کە من باوەڕدارم بە پەروەردگار، وەرن بۆ خوان لە ماڵەکەم». بۆیە ناچار بووین بانگهێشتەکەی قبوڵ بکەین.
16
ئەو رۆژە دەرۆیشتین بۆ نزاکردن، كاره‌كه‌رێکمان تووش بوو گیانی فاڵچییەتی تێدابوو، به فاڵچیەتییەکەی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
17
به‌دوای پۆڵس و ئێمه دەكه‌وت و هاواری ده‌كرد و دەیگوت: «ئه‌م مرۆڤانه خزمەتکاری خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان پێڕاده‌گه‌یه‌نن».
18
ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به گیانەکەی گوت: «به ناوی یەشوای مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!» لەو کاتەدا چووە دەر.
19
كاتێ گەورەکانی بینییان سەرچاوەی بژێویان بڕاوە، پۆڵس و سیلاسیان دەستبەسەر کرد، پەلکێشیان کردن بۆ گۆرەپانی شار بۆ دادگایی کردن.
20
بردییانن بۆلای دادوه‌ران و گوتیان: «ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن؛ یەهودین
21
ئەوان بانگەواز بۆ ئەو نەریتانە دەکەن کە ئێمەی ڕۆمانی ڕێگەپێدراو نین وەریبگرین و کاریان پێبکەین!»
22
كۆمه‌ڵه‌كه لە دژیان راپەڕین، و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا بە قامچی لێیان بدەن،
23
زۆریان بە قامچی لێدان و خستیاننه زیندانه‌وه، پاسەوانی زیندانه‌كه‌یان ڕاسپارد كه به توندی پاسه‌وانیان لە سەر بكات.
24
ئه‌ویش ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بەتوندی جێبەجێ کرد. فڕێیدانه نێو زیندان، و پێیانی خسته نێو كۆتێکی دارەوە.
25
له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵس و سیلاس نزایان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێ گرتبوون،
26
له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بە هێز ڕوویدا، بناغەکانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، دەستبەجێ هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه، و كۆت و بەندی هه‌موو زیندانییەکان کەوتە خوارەوە.
27
بوومەلەرزەکە پاسەوانی زیندانەکەی لە خەو هەڵساند. کاتێک بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، پێی وابوو زیندانییەکان هەڵاتوون، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت.
28
پۆڵس به‌ده‌نگی بەرزهاواری لێ‌كرد: «هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!»
29
داوای چرایەکی كرد، بەپەلە چووه ژووره‌وه و لە ترسان ده‌له‌رزی، خۆی خستە به‌رده‌م پۆڵس و سیلاس.
30
پاشان بردنییه ده‌ره‌وه و لێی پرسین: «ئەی گەورەکانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟»
31
وەڵامیان دایەوە: «باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار یەشوای مه‌سیح بهێنه خۆت و بنەماڵەت ڕزگارتان ده‌بێت!»
32
ئینجا به وشه‌ی په‌روه‌ردگار مزگێنییان بە خۆی و بنەماڵەکەیدا.
33
له‌و كاتژمێرەی شەودا بردنی و برینه‌كانی شۆردن و دەستبەجێ خۆی و هه‌موو بنەماڵەکەی لە ئاوهەڵکێشران.
34
پاشان بردنی بۆ ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو بنەماڵەکەی زۆر زۆر شاد بوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێناوە.
35
كه ڕۆژ‌بووه‌وه دادوەرەکان چەند پیاوێکیان نارد بە پاسەوانەکە رابگەیەنن پوڵس و سیلاس ئازاد بكات.
36
پاسەوانەکە پۆڵسی لە بابەتەکە ئاگادار کردەوە، و گوتی: «فه‌رمانڕه‌وایان فەرمانیان ناردووە بە ئازاد کردنتان بۆیه ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه و به‌ئاشتی بڕۆن!»
37
پۆڵس ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی: «بێ دادگایی کردن لەبەردەم خەڵکا بە قامچی لێیانداین، ئێمه‌ش هاوڵاتیی ڕۆمانین، فرێیانداینە زیندان. کەواتە ئێستا چۆن به نهێنیئازادمان دەکەن! نه‌خێر! با خۆیان بێن و ئازادمان بکەن!»
38
پیاوەکان ئه‌م ناڕەزایەتییەیان به دادوەرەکان ڕاگه‌یاند، كاتێ زانییان ئه‌وان ڕۆمانین ترسان.
39
بۆیە هاتن و داوای لێبوردنیان لێکردن، بردییاننه ده‌ره‌وه و داوایان لێ‌كردن شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
40
پۆڵس و سیلاس له زیندانه‌كه چوونە دەرو چوون بۆ ماڵی لیدیا، له‌وێ چاویان بە برایان کەوت و هانیان دان و دواتر شاریان بە جێ هێشت.