بەشی ١٤
1
لە کۆنیا پۆڵس و بەرنابا وەک داب و نەریتی خۆیان چوونە ناو ئەنجومەنی یەهودییەکان، و دەستیان کرد بە قسەکردن تا جەماوەرێکی زۆر لە یەهود و یۆنانیەکان باوەڕیان هێنا.
2
بەڵام ئەو یەهودییانەی کە باوەڕیان نەهێنابوو، نەتەوەکانیان هان دا دژی براکان، و بیرکردنەوەیان گەندەڵ کردن.
3
بەڵام پۆڵس و بەرنابا بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ مانەوە، بە هەموو بوێرییەکەوە بە پەروەردگار مزگێنیان دەدا، و پەروەردگار پشتگیری کردن بە شایەتیدان بۆ وشەی بەخششەکەی بەو نیشانە و سەرسوڕهێنەرانەی کە لەسەر دەستی ئەوان ئەنجامیدا.
4
بۆیە خەڵکی کۆنیا دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا: هەندێکیان لەگەڵ یەهودییەکان بوون، و هەندێکیان لەگەڵ دوو نێردراوان.
5
کاتێک نەتەوەکان و یەهودییەکان و سەرۆکەکانیان خەریک بوون سووکایەتی بەو دو نێردراوەکە بکەن و بە بەردەبارانیان بکەن،
6
بەوەیان زانینی هەڵاتن بۆ شارەکانی لیسترە و دێربێ، و ناوچەی دەوروبەریان کە دەکەوێتە هەرێمی لیکانیا،
7
لەوێش دەستیان کرد بە مزگێنیدان.
8
لە شاری لیسترا پیاوێکی کەمئەندام دەژیا کە لە زگماکەوە پەککەوتە بوو و هەرگیز بە پێ نەڕۆیشتبوو.
9
لەکاتێکدا گوێی لە وتارەکە گرتبوو پۆڵس باوەڕێکی تێدا بینی کە پێی چاک دەبۆوە.
10
پاشان بە دەنگێکی بەرز بانگی کرد: «هەستە و لە سەر پێیەکانت راوەستە!» پیاوەکە بازێکی دا و دەستی کرد بە ڕۆیشتن.
11
کاتێک ئامادەبووان بینیان کە پۆڵس چی کرد بە زمانی لیکایۆنی دروشمیان دەگوت: «خوداکان شێوەی مرۆڤیان گرت و هاتنە خوارەوە بۆ ناومان!»
12
بارنابایان بە زیوس و پۆڵسیان بە هێرمێس بانگ دەکرد، چونکە ئەو گفتوگۆکەی بەڕێوەدەبرد.
13
لە دەروازەی شارەکە پەرستگایەک بۆ خوداوەند زیوس هەبوو، کاهینەکەی بە سەر سەری جەماوەرێکەوە لە شارەکەوە هات، تاجە گوڵینەیان هەڵگرتبوو و گایان هێنابوو، بۆ ئەوەی بیکەنە قوربانی بۆ پۆڵس و بەرنابا.
14
کاتێک ئەو دوو نێردراوانە ئەوەیان بیست، جلەکانیان دڕاند و بەپەلە چوونە لای ئەوانەی کۆببوونەوە.
15
هاواریان دەکرد: «خەڵکینا بۆچی ئەم کارە دەکەن؟ ئێمە جگە لە مرۆڤی لاواز وەک ئێوە هیچی تر نین، مزگبێنیتان پێدەدەین لەم شتە بێهودەیانە بگەڕێنەوە بەرەو خودای زیندووی بەدیهێنەری ئاسمان و زەوی و دەریا، وە هەموو ئەوەی تێیاندایە،
16
نەتەوەکانی سەردەمی ڕابردووی بەجێهێشت تا بە ڕێگاکانی خۆیاندا بڕۆن،
17
لەگەڵ ئەوەشدا بەجێی نەهێشتوون بەبێ شایەتحاڵێک کە ئاماژە بکات بەو. بەخششەکەی بە چاکە لە سەرتان بەردەوامە، لە ئاسمانەوە باران و وەرزەکانی بەرهەمدارتان بۆ دابین دەکات، و بە خواردن تێرتان دەکات و دڵتانخۆش دەکات».
18
بەم قسانە توانیان دوای کۆششێکی زۆر خەڵک رازی بکەن کە قوربانییان پێشکەش نەکەن.
19
پاشان هەندێک یەهودی لە ئەنتاکیەو ئیکۆنیۆمەوە هاتن، و دەستیان بەسەر جەماوەرەکەدا گرت، و ئەوەندە پۆڵسیان بەردباران کرد کە پێیان وابوو مردووە و فڕێیاندایە بۆ دەرەوەی شارەکە.
20
کاتێک قوتابییەکان دەورەیان دا، هەستا و گەڕایەوە بۆ شار. ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەرنابا گەشتیان کرد بۆ دێربێ.
21
مزگێنیان بە خەڵکەکەی دا، زۆرێکیان بوون بە قوتابی پەروەردگار. پاشان گەڕانەوە بۆ لیسترا، و لەوێشەوە بۆ کۆنیا، و لە کۆتاییدا بۆ ئەنتاکیە.
22
لە هەموو ئەم شوێنانەدا، ورەی قوتابییەکانیان بەهێزتر دەکرد و هانیان دەدان کە لە باوەڕدا چەسپاو بن، دڵنیایان دەکردنەوە کە چوونە ناو شانشینی خودا پێویستی بەوەیە بەرگەی سەختی زۆر بگرین.
23
لە هەموو کڵێسایەکدا پیرانیان بۆ قوتابییەکان دیاری دەکرد. پاشان بەڕۆژوو بوونەوە نزایان دەکرد و هەموویانیان دەسپارد بە دەستی پەروەردگار ئەوەی کە باوەڕیان پێی هەبوو.
24
پاشان لە هەرێمی پیسیدیاوە گەشتیان کرد، و گەیشتنە پامفیلیا.
25
لە پێرگا بە وشەی خودا مزگێنیان دا، پاشان گەشتیان کرد بۆ ئەتالیا.
26
لەوێشەوە بە دەریادا گەڕانەوە بۆ شاری ئەنتاکیە، لەو شوێنەی کە باوەڕداران رادەستی بەخششی خودایان کردبوون بۆ ئەو کارەی هەستابوون بە ئەنجامدانی تەواوی بکەن.
27
کاتێک گەیشتن، کڵێسایان بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەیەک، و هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی، و دەرگای باوەڕی بۆ نەتەوەکان کردۆتەوە.
28
و بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ قوتابییەکان لەوێ مانەوە.