بەشی ١٢

1 هەر لەم کاتەدا بوو کە پاشا هیرۆد هەندێک کەسی بە مەبەستی ئازاردانیان دەستگیرکرد کە سەر بە کڵێساکە بوون، 2 یاکۆڤی برای یۆخەنا کوژرا. 3 کاتێک بینی کە ئەمە یەهودییەکانەوە رازی دەکات، بڕیاری دا پەترۆیش دەستگیر بکەن، ئەمەش لە کاتی جەژنی نانی فەتیرە ڕوویدا. 4 دوای دەستگیرکردنی، خستیە زیندانەوە و لەلایەن چوار کۆمەڵەوە پاسەوانی دەکرا کە هەر یەکەیان چوار سەرباز بوون. هیرۆد بەنیازی ئەوە بوو دوای جەژنی پەسخە رادەستی یەهودی بکات، 5 بۆیە پەترۆیان لە زینداندا هێشتەوە. بەڵام باوەڕداران لە کڵێساکە بە پەرۆشەوە لای خودا نزای بۆ دەکرد. 6 شەوی پێش ئەوەی هیرۆد رادەستی بکات، پەترۆ لە نێوان دوو سەربازدا خەوتبوو، بە دوو زنجیر بەسترابوو، و پاسەوانەکان لە بەر دەم دەرگای زیندانەکە وەستابوون. 7 لەناکاو فریشتەیەکی پەروەردگار دەرکەوت، و ڕووناکییەک لە زیندانەکەدا درەوشایەوە. فریشتەکە پەترۆی لە خەو هەڵساند و فەرمووی : «خێرا هەستە!» و زنجیرەکان لە مەچەکی پەترۆ کەوتنە خوارەوە. 8 پاشان فریشتەکە پێی فەرموو: «پشتێنەکەت ببەستە، و پێڵاوەکانت لە پێ بکە!» پەترۆیش وای کرد. پاشان پێی فەرموو: «کەواکەت لە بەر کە و شوێنم کەوە!» 9 پەترۆ بەدوایدا هاتە دەرەوە لە زیندانەکە، بەڵام پێی وابوو خەریکە بینینێک ئەبینێ، نەیدەزانی ئەوەی لەسەر دەستی فریشتەکە ڕوودەدات ڕاستەقینەیە. 10 بە پاسەوانی یەکەم و دووەمدا تێپەڕین. گەیشتنە ئەو دەروازە ئاسنییەی کە بەرەو شار دەچوو دەروازەکە بۆخۆی کرایەوە، ئەوانیش چوونە دەر. کەلە شەقامەکە پەڕینەوە، دەستبەجێ فریشتەکە بەجێی هێشت. 11 پاشان پەترۆ بە خۆیدا هاتەوە و گوتی: « ئێستا بێ گومان دەزانم کە پەروەردگار فریشتەی خۆی ناردووە و لە چنگی هیرۆد، و لە هەموو ئەو شتانەی کە گەلی یەهوود هیوایان دەخواست ڕووبدات ڕزگاری کردووم!» 12 کاتێک بەمەی زانی، چووە ماڵی مەریەم دایکی یۆخەنا، کە پێی دەگوترا مارکۆس، ژمارەیەکی زۆر لە باوەڕداران لەوێ کۆببوونەوە و نزایان دەکرد. 13 لە دەرگاکەی دا، و کچێکی خزمەتکار بە ناوی ڕۆدا هات بۆ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە. 14 کاتێک دەنگی پەترۆی ناسیەوە ئەوەندە دڵخۆش بوو، لەبری ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە ڕایکردەوە ژوورەوە و مژدەی بە هەمووان دا کە پەترۆ لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە. 15 پێیان گووت: «ئەوە تۆ تێکچووی!» کاتێک پێداگری کرد، گوتیان: « ڕەنگە فریشتەی پەترۆبێت!» 16 لەم نێوەندەدا پەترۆ بەردەوام لە دەرگەی دەدا. کە دواجار دەرگاکەیان کردەوە و بینییان سەرسام بوون! 17 بە ئاماژە تێیگەیاندن کە بێدەنگ بن، و پێی گوتن کە چۆن پەروەردگار لە زیندان دەریهێناو، گوتی: «بە یاکۆڤ و براکانی تر بڵێن چی ڕوویداوە». و پاشان چوو بۆ شوێنێکی تر. 18 بەیانییەکەی ئاژاوەیەکی گەورە لە نێو سەربازەکاندا دروست بوو، لەیەکتریان دەپرسی: «چی بەسەر پەترۆدا هاتووە؟» 19 هیرۆد ئەگریپا فەرمانی دا کە بە بەدوایدا بگەڕێن کاتێک نەدۆزرایەوە، هیرۆد لێکۆڵینەوەی لە پاسەوانەکان کرد، و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندن. دوای ئەوە هیرۆد یەهوودای بەجێهێشت، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک لە کەیسەریە بمێنێتەوە. 20 هیرۆد زۆر توڕە بوو لە خەڵکی سور و سیدۆن. بۆیە شاندێکیان نارد بۆ ئەوەی بیانپارێزێ، چونکە شارەکانیان بۆ خۆراک وابەستەی شانشینی هیرۆد بوون. 21 لەو ڕۆژەی کە بۆ دیداری شاندەکە دیاریکرابوو، هیرۆد جلە پاشایەتییەکەی لەبەرکرد، و لەسەر تەختەکەی دانیشت و قسەی بۆ کردن. 22 خەڵکەکە دروشمیان دەدا و هاواریان دەکرد: «ئەمە دەنگی خودایە نە دەنگی مرۆڤ!» 23 پاشان فریشتەیەک لە پەروەردگار یەکسەر لێیدا چونکە شکۆمەندی بە خودای نەبەخشی بۆیە کرم خواردی و مرد! 24 وشەی خودا بەردەوام گەشەی دەکرد وبڵاو دەبۆوە. 25 کاتێک بەرنابا و شائۆل ئەرکەکەیان لە یورشەلایم تەواو کرد، گەڕانەوە و یۆخەنا ناسراو بە مارکۆسیان لەگەڵ خۆیان برد.