بەشی ١١

1 نێردراوان و براکانی سەرتاسەری یەهودا بیستیان کە نەتەوەکانیش وشەی خودایان وەرگرتووە، 2 بۆیە کاتێک پەترۆ گەڕایەوە بۆ یورشەلایم، باوەڕدارە خەتەنەکراوەکان ڕەخنەیان لێ گرت و گوتیان: 3 «چۆن چووی بۆ ماڵی پیاوێکی خەتەنەنەکراو، و لەگەڵیان خواردنت خوارد؟» 4 پەترۆ لە سەرەتاوە ئەوەی رووی دابوو بۆی گێڕانەوە، و گوتی: 5 «لە شاری یافا بووم نزام دەکرد، خەو دایگرتم، بینینێکم بینی و شتێکی وەک پارچە قوماشێکی گەورەم بینی کە لە ئاسمانەوە بە چوار لاکەیەوە بەسترابۆوە دادەبەزێت، و هاتە خوارەوە بۆلام. 6 کە وردبوومەوە ئاژەڵی چوار پێی زەوی و دڕندە و خشۆکە و باڵندەی ئاسمانم بینی، 7 پاشان گوێم لە دەنگێک بوو کە پێی گوتم: پەترۆ، هەستە سەربڕە و بخۆ! 8 وەڵامم دایەوە: نەخێر پەروەردگار، هیچ شتێکی ناپاک و رێگەپێنەدراو ناخۆم. 9 دەنگە ئاسمانییەکە دیسان گوتی: شتێک کە خودا پاکی کردۆتەوە بە ناپاکی مەزانە. 10 ئەمە سێ جار ڕوویدا، پاشان هەمووی هەڵکێشرایەوە بۆ ئاسمان. 11 هەر لەو کاتەدا سێ پیاو کە لە قەیسەرەوە نێردرابوون گەیشتنە ئەو ماڵەی کە من لێی دەمامەوە، 12 گیانەکە فەرمانی پێکردم هیچ دوودڵ مەبە بۆ چوون لەگەڵیان، رێکەوتم، و ئەم شەش برایەش لەگەڵمدا هاتن. کاتێک چووینە ماڵی پیاوەکە، 13 باسی ئەوەی بۆ کردین کە چۆن بینیویەتی فریشتەیەک لە ماڵەکەیدا دەرکەوتووە و فەرمانی پێکردووە: پیاوەکانت بنێرە بۆ یافا، بە دوای شیمۆن کە پێی دەوترێت پەترۆ، 14 ئەو پەیامێکتان بۆ دەهێنێت کە لە ڕێگەیەوە تۆ و هەموو بنەماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت. 15 کاتێک دەستم کرد بە قسەکردن، گیانی پیرۆز هاتە سەریان وەک چۆن لە سەرەتاوە هاتبووە سەر ئێمە 16 پاشان بیرم هاتەوە کە پەروەردگار چی پێمان فەرموو: یۆخەنان خەڵکی لە ئاوهەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە لە گیانی پیرۆزیان هەڵدەکێشن. 17 بۆیە ئەگەر خودا هەمان ئەو دیارییەی پێدابن کە بە ئێمەی بەخشی، کە باوەڕمان بە پرودرگار یەشوای مەسیحە، من کێم کە رێگری لە خودا بکەم؟» 18 کاتێک ناڕازییەکان ئەمەیان بیست، بێدەنگ بوون، و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «کەواتە، تەنانەت خودا پاشگەزبوونەوەی لە گوناهە بە نەتەوەکانیش بەخشی کە دەبێتە هۆی ژیان». 19 ئەوانەی بەهۆی ئەو ئازارەوە کە لە کاتی کوژرانی ستیڤانۆسدا سەریهەڵدا، پەرتەوازە ببوون، تا فینیقی و قوبرس و ئەنتاکیە ڕۆیشتن، و تەنها لەناو یەهودییەکاندا بانگەشەیان بۆ وشەکە دەکرد. 20 بەڵام هەندێکیان، خەڵکی قوبرس و قیرەوان بوون، چوون بۆ ئەنتاکیە، و مزگێنی یەشوای پەروەردگاریان بە یۆنانیەکان راگەیاند. 21 دەستی پەروەردگار لەگەڵیان بوو، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک باوەڕیان هێنا و ڕوویان لە پەروەردگار کرد. 22 هەواڵی ئەمە گەیشتە کڵێسای یورشەلایم و بەرناباشیان نارد بۆ ئەنتاکیە. 23 کاتێک گەیشتە لای و بینی بەخششی خودا چی کردووە، دڵخۆش بوو، و هەمووانی هاندا کە بە هەموو دڵەوە لە پەروەردگاردا چەسپاو بن. 24 بەرنابا پیاوێکی باش بوو پڕ بوو لە گیانی پیرۆز و باوەڕ. و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی پەیوەست کرد بە پەروەرگار. 25 پاشان بەرناباش چووە تەرسۆس بۆ ئەوەی بەدوای شائۆلدا بگەڕێت. 26 کاتێک دۆزییەوە هێنای بۆ ئەنتاکیە، بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بەرنابا و شاول لەگەڵ کڵێساکان کۆدەبوونەوە، و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان فێرکرد. بۆ یەکەم جار لە ئەنتاکیە قوتابییەکانی پەرووەردگار ناویان لێنرا مەسیحییەکان. 27 لەم ماوەیەدا هەندێک پێغەمبەر لە یورشەلایمەوە هاتن بۆ ئەنتاکیە، 28 یەکێکیان کە ناوی ئەگابوس بوو، لە ڕێگەی گیانەکەوە پێشبینی کرد کە برسێتییەکی قورس بەسەر هەموو وڵاتدا بڵاوبێتەوە. ئەم برسێتیە لە سەردەمی کلۆدیۆسی قەیسەردا ڕوویدا. 29 قوتابییەکان بە پێی توانایان بڕیاریان دا، یارمەتی بۆ ئەو خوشک و برایانە بنێرن کە لە یەهودیا دەژیان. 30 ئەمەیان کرد، و یارمەتییەکانیان بە بەرنابا و شائۆل بۆ پیران نارد.