بەشی ١

1 لە پۆڵسەوە، کە نێردراوی یەشوای مەسیح بوو بە خواستی خودا، پیرۆزکراوە دڵسۆزەکانی یەشوای مەسیح، [کە لە ئەفسوس نیشتەجێن]. 2 بەخشش و ئاشتی لەلایەن خودای باوک و پەروەردگارمان یەشوای مەسیح بۆ ئێوە بێت. 3 پیرۆز بێت خودا ، باوکی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح کە بە هەموو بەخششێکی گیانی لە شوێنە ئاسمانییەکان بەرەکەتداری کردین. 4 وەک چۆن پێش دامەزراندنی جیهان ئێمەی لە خۆیدا هەڵبژارد، تا لەبەردەمیدا پیرۆز و بێ تاوان بین. 5 پێشوەختە ئێمەی وەک خۆشەویستی خۆی دیاری کردووە تا بە یەشوای مەسیح وەک منداڵی خۆی وەرمان بگرێت. وە ئەوەش بەپێی ئەو مەبەستەیە کە خواستی ئەو پێی خۆشحاڵ بووە، 6 بە مەبەستی ستایشکردنی شکۆمەندی بەخششەکەی کە بەهۆیەوە لە خۆشەویستەکەیدا پێبەخشیوین: 7 چونکە بە خوێنی ئەو ڕزگاربووین، واتە لێخۆشبوون لە گوناهەکان؛ بەپێی دەوڵەمەندی بەخششەکەی 8 ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرماندا رژاندی. 9 نهێنی خواستی خۆی ئاشکرا کردین بە پێی رەزامەندی خۆی ئەوەی کە خۆی مەبەستی بوو، 10 بۆ پێکهێنانی، هەموو شتەکان لە ژێر دەسەڵاتداریەتی مەسیحدا یەکخست،چ ئەوانەی کە لە ئاسمانەکانن و چ لەسەر زەوین. 11 هەروەها لە مەسیحدا ئەو میراتەمان بەدەست هێناوە کە پێشوەختە بۆمان دیاری کراوە، بەگوێرەی مەبەستی ئەو بین، ئەو کەسەیە کە هەموو شتێک بەپێی ویستی خۆی دەکات. 12 ئامانج ئەوەیە کە ببێنە هۆکارێک بۆ ستایشکردنی شکۆمەندی ئەو، بۆ ئەوەی ئێمە پێشترهیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین. 13 ئێوەیش لە ئەودا (هیوای خۆتان دابنێن) کاتێک گوێت لە وشە ڕاستییەکە بوو، واتە ئەو مزگێنی کە ڕزگاربوونتان تێیدایە؛ ئێوەش بە هەمان شێوە لە ئەودس مۆر کران، چونکە باوەڕتان بە گیانی پیرۆزی بەڵێندراو بوو. 14 ئەم گیانە، کە بەڵێنی میراتمانە تا ڕزگارکردنی ئەوەی بەدەستمان هێناوە بەدی دێت بە مەبەستی ستایشکردنی شکۆمەندییەکەی. 15 بۆیە منیش گوێم لە باوەڕتان بە یەشوای پەروەردگار و خۆشەویستیتان بۆ هەموو پیرۆزکراوان بوو، 16 هەرگیز لە سوپاسگوزاری خودا نەوەستام لە پێناوتاندا و یادتان دەکەم لە نزاکانمدا، 17 بۆ ئەوەی خودای پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، باوکی شکۆمەندمان، گیانی پەیپێبردن و داناییتان پێ ببەخشێت: بۆ ئەوەی بە تەواوی بیناسن 18 کاتێک بە تێڕوانینەکانی دڵتان ڕۆشن دەبێتەوە، کەواتە بزانن چی لە بانگهێشتەکەی بۆ ئێوەی هیوادار هەیە، ئەو میراتە دەوڵەمەندە شکۆدارە لە پیرۆزکراوانی ئەودا چییە، 19 ئەو هێزە مەزنە چییە کە بۆ ئێمەی باوەڕداران دابەزیوە، بەپێی کاری دەسەڵاتە بەهێزەکەی ئەو. 20 ئەوەی لە مەسیحدا کرد، بە هەستانەوەی لە مردووان . وای لێکرد لە ڕاستەی خۆی لە ئاسمانەکان دابنیشت، 21 کە بەرزترە لە هەموو سەرۆک و دەسەڵات و هێز و سەروەریێک، و لە سەرووی هەموو ناوێکەوە، نەک تەنها لەم جیهانەدا، بەڵکو لە ئەوەی لە داهاتووشدا دێ. 22 لە ژێر پێیەکانیداهەموو شتێکی ملکەچ کرد، و ئەوی لە سەرووی هەموو شتێکەوە کرد بە سەری کڵێسا 23 کە جەستە و کامڵبوونی خۆیەتی، ئەوە ئەو کەسەیە کە هەموو شتێک بە گشتی تەواو دەکات.