بەشی ٢

1 ئێوە پێشتریش بەهۆی تاوان و گوناهەکانتان مردبوون، 2 کە بەپێی رەوتی ئەم دونیا ڕۆیشتوون، شوێنکەوتووی سەرۆکی هێزەکانی با، ئەو گیانەی کە ئێستا لە ڕۆڵەکانی سەرپێچی کاردەکات، 3 ئێمەش پێشتر بە ئارەزووی جەستەمان لە نێوانیاندا دەژیاین، ئەوەی بە جەستە و بیرکردنەوەکانمان ئارەزووی ئەنجامدانیمان دەکرد، و ئێمەش بەپێی سروشت منداڵی توڕەیی بووین وەک ئەوانی دیکە. 4 سەبارەت بە خودا، ئەو لە میهرەبانیدا دەوڵەمەندە ، بەهۆی ئەو خۆشەویستییە مەزنەی کە بۆئێمەی پێ خۆ خۆشویستووە، 5 وە هەرچەندە ئێمە لە گوناهەکانماندا مردووین، لەگەڵ مەسیحدا زینسوو بووینەوە، کە بە بەخشش ڕزگارتان بوو، 6 لەگەڵ ئەوهەڵیستاندینەوە و لە ئاسمانەکاندا لەگەڵ یەشوا مەسیح دانیشتین. 7 ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە سەردەمەکانی داهاتوودا دەوڵەمەندی زۆری بەخششەکەی لە میهرەبانییەکەیدا بۆ ئێمە لە مەسیحی یەشواداپیشان بدا. 8 چونکە بە بەخشش رزگارتان بووە، بەباوەر، وە ئەمەش لە ئێوەوە نییە. ئەمە دیاری خودایە، 9 نەک لەسەر بناغەی کردارەکانتان، بۆ ئەوەی کەس شانازی نەکات. 10 10. چونکە ئێمە شاکاری خوداین و لە عیسا مەسیحدا بۆ کارە چاکەکان بەدی هاتووین، کە پێشوەختە ئامادەی کردووە بۆ ئەوەی تێیدا بڕۆین. 11 بۆیە لەبیرتان بێت، کەواتە ئێوە لە نەتەوەکان لەدایک بوون، و ئەوانەی خۆیان بە خەتەنەکراوەکان ناودەبەن پێتان دەڵێن خەتەنەنەکراوەکان لە کاتێکدا ئەمە کارێکی جەستەییە کە بە دەستی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت، 12 چونکە لەو کاتەدا ئێوە بێ مەسیح بوون، لە کۆمەڵەی یەسرائیل بێگانە بوون، و بە پەیمانە بەڵێندراوەکان نامۆ بوون، هیچ هیوایەکتان نبوو، نەکۆلیتان لە خودا دەکرد لە جیهاندا. 13 بەڵام ئێستا، لە یەشوای مەسیحدا، ئێوە کە پێشتر دوور بوون بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەتەوە. 14 کەواتە ئەو ئاشتیمانە، ئەو کەسەیە کە جیاوازیەکانی لابرد و کردینی بە یەک نەتەوە و ئەو بەربەستانەی شکاند کە جیامانی دەکردەوە. 15 واتە دوژمنایەتی: کاتێک بە جەستەی خۆی یاسا و راسپاردەکانی تەوراتی هەڵوەشاندەوە، بەجۆرێک کە لە دوو لایەنەکە مرۆڤێکی نوێ هەبێ، بۆ ئەوەی ئاشتی لە نێوانیاندا پێک بێت، 16 بۆ ئاشتکردنەوەیان لە یەک جەستەدا لەگەڵ خودا لە ڕێگەی ئەو خاچەوە کە دوژمنایەتییەکەی بەهۆیەوە کوژرا. 17 پاشان هات و مۆژدەی ئاشتی بۆ ئێوە کە دوورن راگەیاند، (وەک چۆن مۆژدەی ئاشتی راگەیاند) بۆ ئەوانەی نزیک بوون. 18 بە ئەو هەموومان بە یەک گیان لە باوک نزیک دەبینەوە. 19 کەواتە، ئێوە چیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو هاووڵاتین لەگەڵ پیرۆزکراوان و ئەندامانی بنەماڵەی خودان، 20 ئێوە لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیات نراون و خودی مەسیحی یەشوا بەردی بناغەکەیە، 21 کە تێیدا هەموو بیناکە بەیەکەوە دەگونجێت و بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە پەروەردگاردا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز. 22 ئێوەش لەناو ئەودا پێکەوە بنیات نراون و بوونەتە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خودا بە بوونی گیانەکە. ​