بەشی ١
1
لە پۆڵسەوە، بەندەی خودا نێردراوی یەشوای مەسیح بۆ باوەڕی ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، و ئەو ڕاستییەیان ناسی کە هاوڕایە لەگەڵ خوداپەرەستی،
2
لە هیوای ژیانی هەتاهەتایی، ئەوخودایەی بەڵێنیی پێداوە ڕاستگۆیە، لە ئەزلەوە بەر لەکاتەکان،
3
پاشان وشەکەی لە کاتی دیاریکراودا ڕوون کردەوە: لەگەڵ ئەو مزگێنیەی بەمنی ڕاسپاردراوە بەفەرمانی خودای ڕزگارکەرمان.
4
بۆ تیتۆس، کوڕە ڕاستەقینەکەم لەو باوەڕەی کە هاوبەشین. بەخشش و ئارامیتان بۆ بێت لەلایەن خودای باوک، و مەسیحی یەشوای ڕزگارکەرمانەوە!
5
لە دوورگەی کریت بەجێم هێشتی بۆ ئەوەی ئەو کارانەی کە ماونەتەوە تەواویان بکەیت ڕێکیان بخەیەت و لە هەموو شارێکدا پیران دابنێیت، وەک ئەوەی فەرمانم پێکردوی؛
6
بە مەرجێک یەکێک بێت بێ تاوانبێت لە هەموو تۆمەتێک، یەک ژنی هەبێت، و منداڵەکانی باوەڕداربن و تاوانبار نەبن بە سەرپێچی و بەدرەوشتی .
7
ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شوان دەبێت بێتاوان بێت لە هەموو تۆمەتێک چۆنکە بە بریکاری خودایە، سەرسام نەبێت بەخۆی و ئاکاری خڕاپی نەبێت، نە ئالوودەی مەی بێت، نە توندوتیژبێت، نە بەدوای دەسکەوتی ناڕەوا بێت؛
8
بەڵکو میواندۆست بێت، و حەز لە چاکەو، هۆشیارو، ڕاستگۆو، راستودروست، لە خواترس و بەسەر خۆیدازاڵبێت،
9
پابەندی وشە راستەکە بێت کە گونجاوە بۆ فێرکردن، بۆ ئەوەی بتوانێت هانی باوەڕداران بدەدات بە فێرکارییەکی دروست و ڕوبەڕووی نەیارانیش ببێتەوە.
10
چونکە زۆرن مامۆستای درۆزن و یاخی و فریودەری هزری خەڵک بەتایبەتی خەتەنەکراوان.
11
ئەم خەڵکە دەبێ دەمیان دابخرێت: بەکۆمەڵ ماڵەکان تێک دەدەن، فێرکردنی نادروستیان فێردەکەن، لە پێناو دەستکەوتی ناڕەوا،
12
یەکێک لە خۆیان گووتی، کە پێغەمبەرێکی تایبەتە بە خۆیان گوتی: «خەڵکی کریت هەمیشە درۆزن و دڕندەی توندوتیژن، سکەڕۆ و تەمبەڵن».
13
ئەو شایەتیەش ڕاستە. بۆیە بە توندی سەرزەنشتیان بکەن، تاکو لە باوەڕدا تەندروست بن.
14
سەرنج و هزرتان مەخەنە سەر ئەفسانەی یەهودیەکان و ڕاسپاردەی ئەو خەڵکانەی کە هەڵگەڕاونەتەوە و لە ڕاستی دوور کەوتونەتەوە.
15
لای پاکەکان، هەموو شتێک پاکە. بەڵام لای پیس و بێباوەڕان، هیچ شتێک پاک نییە، بەڵکو مێشک و ویژدانیان پیس بووە.
16
شایەتی دەدەن دان بەوەدا دەنێن کە خودا دەناسن، بەڵام بە کارەکانیان نکۆڵی لێ دەکەن، چونکە بێزراون و گوێڕایەڵ نین، ڕوون بووەتەوە شایەنی هیچ کارێکی چاکەنیین.