بەشی ١

1 لە پۆڵسەوە، بەندەی خودا نێردراوی یەشوای مەسیح بۆ باوەڕی ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، و ئەو ڕاستییەیان ناسی کە هاوڕایە لەگەڵ خوداپەرەستی، 2 لە هیوای ژیانی هەتاهەتایی، ئەوخودایەی بەڵێنیی پێداوە ڕاستگۆیە، لە ئەزلەوە بەر لەکاتەکان، 3 پاشان وشەکەی لە کاتی دیاریکراودا ڕوون کردەوە: لەگەڵ ئەو مزگێنیەی بەمنی ڕاسپاردراوە بەفەرمانی خودای ڕزگارکەرمان. 4 بۆ تیتۆس، کوڕە ڕاستەقینەکەم لەو باوەڕەی کە هاوبەشین. بەخشش و ئارامیتان بۆ بێت لەلایەن خودای باوک، و مەسیحی یەشوای ڕزگارکەرمانەوە! 5 لە دوورگەی کریت بەجێم هێشتی بۆ ئەوەی ئەو کارانەی کە ماونەتەوە تەواویان بکەیت ڕێکیان بخەیەت و لە هەموو شارێکدا پیران دابنێیت، وەک ئەوەی فەرمانم پێکردوی؛ 6 بە مەرجێک یەکێک بێت بێ تاوانبێت لە هەموو تۆمەتێک، یەک ژنی هەبێت، و منداڵەکانی باوەڕداربن و تاوانبار نەبن بە سەرپێچی و بەدرەوشتی . 7 ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شوان دەبێت بێتاوان بێت لە هەموو تۆمەتێک چۆنکە بە بریکاری خودایە، سەرسام نەبێت بەخۆی و ئاکاری خڕاپی نەبێت، نە ئالوودەی مەی بێت، نە توندوتیژبێت، نە بەدوای دەسکەوتی ناڕەوا بێت؛ 8 بەڵکو میواندۆست بێت، و حەز لە چاکەو، هۆشیارو، ڕاستگۆو، راستودروست، لە خواترس و بەسەر خۆیدازاڵبێت، 9 پابەندی وشە راستەکە بێت کە گونجاوە بۆ فێرکردن، بۆ ئەوەی بتوانێت هانی باوەڕداران بدەدات بە فێرکارییەکی دروست و ڕوبەڕووی نەیارانیش ببێتەوە. 10 چونکە زۆرن مامۆستای درۆزن و یاخی و فریودەری هزری خەڵک بەتایبەتی خەتەنەکراوان. 11 ئەم خەڵکە دەبێ دەمیان دابخرێت: بەکۆمەڵ ماڵەکان تێک دەدەن، فێرکردنی نادروستیان فێردەکەن، لە پێناو دەستکەوتی ناڕەوا، 12 یەکێک لە خۆیان گووتی، کە پێغەمبەرێکی تایبەتە بە خۆیان گوتی: «خەڵکی کریت هەمیشە درۆزن و دڕندەی توندوتیژن، سکەڕۆ و تەمبەڵن». 13 ئەو شایەتیەش ڕاستە. بۆیە بە توندی سەرزەنشتیان بکەن، تاکو لە باوەڕدا تەندروست بن. 14 سەرنج و هزرتان مەخەنە سەر ئەفسانەی یەهودیەکان و ڕاسپاردەی ئەو خەڵکانەی کە هەڵگەڕاونەتەوە و لە ڕاستی دوور کەوتونەتەوە. 15 لای پاکەکان، هەموو شتێک پاکە. بەڵام لای پیس و بێباوەڕان، هیچ شتێک پاک نییە، بەڵکو مێشک و ویژدانیان پیس بووە. 16 شایەتی دەدەن دان بەوەدا دەنێن کە خودا دەناسن، بەڵام بە کارەکانیان نکۆڵی لێ دەکەن، چونکە بێزراون و گوێڕایەڵ نین، ڕوون بووەتەوە شایەنی هیچ کارێکی چاکەنیین.