بەشی ٢٨

1 دوای ئەوەی ڕزگارمان بوو زانیمان ئەو کەناراوەی کە گەیشتینە ئەوێ دوورگەی ماڵتایە. 2 خەڵکی ئەو دوورگەیە بە میهرەبانییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێکردین. کاتێک باران دەباری و کەش و هەوا سارد بوو، ئاگرێکیان بۆ داگیرساندین و پێشوازییان لێکردین. 3 پۆڵس دارکانی کۆکردەوە و فڕێیدایە ناو ئاگرەکەوە ولەناکاو بەهۆی گەرما مارێکی ژەهراوی لە دارەکە هاتە دەرەوە و دای بە دەستیەوە . 4 ئینجا خەڵکی ماڵتا مارەکەیان بینی کە بە دەستیەوە دابووە، بە یەکتریان گوت:« ئەم پیاوە دەبێ بکوژ بێت، چونکە دوای ئەوەی لە دەریا ڕزگاری بوو دادپەروەری نەیهێشت بژی». 5 بەڵام پۆڵس مارەکەی فڕێدایە ناو ئاگرەکەوە بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت. 6 چاوەڕێی ئەوە بوون جەستەی هەڵئاوسێت یان لەناکاو بمرێت. زۆر چاوەڕێیان کرد، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات، بۆیە بۆچوونیان لەبارەیەوە گۆڕی و گوتیان: «ئەو خودایە!» 7 لە نزیک کەنارەکە کە لەوێ دابەزین کێڵگەکانی فەرمانڕەوای دوورگەکە، پۆبلیۆس بوو، بانگهێشتی کردین و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ میوانداری کردین. 8 باوکی پۆبلیۆس لە جێگادا بوو بەهۆی تا و سکچوونی توندەوە نەخۆش بوو. پاشان پۆڵس سەردانی کرد و نزای کرد و دەستەکانی لەسەر دانا، چاکی کردەوە. 9 پاشان هەموو نەخۆشەکانی دیکەی ئەو دوورگەیەش هاتن و چاکبوونەوە. 10 چەندین دیارییان پێداین، لە کاتی ڕۆشتندا ئەو شتانەیان بۆ دابین کردین کە پێویستمان بوو بۆ گەشتەکەمان. 11 دوای سێ مانگ لە ئەسکەندەریەوە بە کەشتییەکەوە بەڕێکەوتین، وێنەی دووانە (واتە دوانە)مان پێبوو، کە جستانی لە ماڵتا بەسەر بردبوو. 12 کاتێک گەیشتینە شاری سیراکیوز سێ ڕۆژ لەوێ بووین، 13 پاشان بە کەشتی ڕۆیشتین و بە پێ لە کەنارەکەوە تا گەیشتینە شاری ریگیۆن. ڕۆژی دواتر بای باشوور هەڵیکرد و بە دوو ڕۆژ گەیشتینە شاری پوتیۆلی. 14 لەوێ هەندێک برامان دۆزیەوە، داوایان لێکردین حەوت ڕۆژ لەگەڵیان بەسەر بەرین. و بەم شێوەیە گەیشتینە ڕۆما. 15 کاتێک براکان هەواڵی هاتنی ئێمەیان بیست، هاتنە دەرەوە بۆ گۆڕەپانی ئەپیۆس و لە سێ میوانخانەکەدا پێشوازیان لێکردین. کاتێک پۆڵس ئەوانی بینی سوپاسی خودای کرد و هانی دان. 16 کاتێک چووینە ناو ڕۆما سەرپەلەکە ڕێگەی بە پۆڵس دا لە ماڵێکی تایبەتدا بمێنێتەوە ولەگەڵ سەربازەێک کە پاسەوانی دەکرد. پۆڵس لە ڕۆما لە ژێر چاودێریدا وتاری دەدا 17 دوای سێ ڕۆژ پۆڵس بانگەوازی بۆ کەسایەتییە دیارەکانی یەهودییەکان کرد و پێی گوتن: «ئەی برایان،هەرچەندە هیچ شتێکی خراپم لە گەل گەل، و ڕێوڕەسمی باوباپیرانمان نەکردووە، بەڵام لە یورشەلایم زیندانی و ڕادەستی رۆمانییەکان کرام، 18 لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردم و دەیانویست ئازادم بکەن، چونکە هیچ شتێک نەبوو بەوە شایستەی لە سێدارەدان بم. 19 بەڵام یەهودییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی، بۆیە ناچار بووم داوای پێداچوونەوە لە قەیسەر بکەم. ئەمە بەو مانایە نییە کە من گلەیی لە هاونیشتمانیانم دەکەم. 20 هەر بۆیە داوام کرد بتابینم و قسەتان لەگەڵ بکەم؛ چونکە من بەم زنجیرە بەستراومەتەوە لە پێناو هیوای یەسرائیل». 21 گوتیان: «لە یەهودیاوە هیچ پەیامێکمان لەبارەی ئێوەوە پێنەگەیشتووە، هیچ نێردراوێک لە برایانمانەوە نەهات هیچ شتێکمان پێ بڵێت، یان گلەیی لە تۆ بکات. 22 بەڵام ئێمە بە گونجاو دەزانین بۆچوونی تۆ ببیستن، چونکە دەزانین کە خەڵک لە هەموو شوێنێک دژایەتی ئەم رێبازە دەکەن!» 23 بۆیە کاتێکیان بۆ کۆبوونەوەیەکی داهاتوو دیاری کرد، کە تێیدا لەگەڵ زۆر کەس هاتنە ماڵی پۆڵس. بۆیە لە بەیانییەوە تا ئێوارە شایەتی بۆ دەدان، بابەتەکانی شانشینی خودای بۆ ڕوون دەکردنەوە و هەوڵیدەدا بابەتەکانی تایبەت بە یەشوایان پێ بسەلمێنێت بە پشتبەستن بە تەوڕاتی موشە و پەرتوکی پێغەمبەران. 24 هەندێکیان بە قسەکانی بڕوایان دەکرد، و هەندێکیان بڕوایان نەدەکرد. 25 بۆیە لە نێوان خۆیاندا ناکۆک بوون، و ڕۆیشتن دوای ئەوەی پێی گوتن: «گیانی پیرۆزراستی دەکرد کاتێک لە ڕێگەی ئیشایا پێغەمبەرەوە بە باوباپیرانتانی گوت: 26 بڕۆنە لای ئەم گەلە و پێیان بڵێن: دەبیستن بەڵام تێناگەن! وە دەڕوانن، بەڵام نایبینن! 27 چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ ڕه‌ق بووه‌، گوێیان گران بووه‌، چاویان نوقاندووه‌، نه‌وه‌ک به‌ چاویان ببینن وبه‌ گوێیان ببیستن، به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌!» 28 پۆڵس لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: «کەواتە بزانن کە خودا ئەم ڕزگاربوونەی خۆی بۆ گەلانی دیکە ناردووە، ئەوانیش گوێی لێدەگرن!» 29 کاتێک ئەم قسانەی گوت، یەهودییەکان رۆیشتنە دەر و بە توندوتیژی مشتومڕیان دەکرد. 30 پۆڵس دوو ساڵی تەواو لەو خانووەدا ژیا کە بەکرێی گرتبوو، پێشوازی لە هەموو ئەوانە دەکرد دەهاتن بۆ سەردانی ، 31 مزگێنی بە شانشینی خودا دەدا، وبابەتەکانی تایبەت بە پەروەردگار یەشوای مەسیحی فێر دەکرد بە هەموو بوێرییەک و بەبێ بەربەست.