1 لە سەردەمی ڕابردوودا خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە قسەی لەگەڵ باوکانمان دەکرد کە ئەوانیش بە شێوەی جۆراوجۆر (ڕاگەیاندنەکانیان دەگەیاند). 2 بەڵام ئێستا، لەم سەردەمانەی دواییدا، بەڕۆڵەکەی قسەی لەگەڵ کردین، ئەوەی بووە میراتگری هەموو شتێک، بە ئەو هەموو گەردوون بەدیهاتووە! 3 ئەو درەوشاوەی شکۆمەندی خودا و وێنەی کرۆکیەتی. بەتوانای وشەکەی هەموو شتێک لە گەردووندا دەپارێزێت. دوای ئەوەی خۆی لە گوناهەکانمان پاکی کردینەوە، لە بەرزایدا لە ڕاستەی مەزنایەتی خودا دانیشت. 4 بەم شێوەیە پێگەی مەزنتر بوو لە فریشتەکان، ئەو ناوەی بۆ ماوەتەوە لە سەروو ناوی هەموو فریشتەکانە! 5 ئیتر چی جارێک خودا بە کام یەک لە فریشتەکانی فەرمووە: «تۆ ڕۆڵەی منی، ئەمڕۆ باوکی تۆم!» یان فەرموویەتی: «من دەبمە باوکی، ئەویش دەبێتە ڕۆڵەم؟» 6 کاتێک ڕۆڵە نۆبەرەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ جیهان، دەفەرمووێت: با هەموو فریشتەکانی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن! 7 لەبارەی فریشتەکانیش دەڵێت: «فریشتەکانی کردە با، خزمەتکارەکانیشی کردە بڵێسەی ئاگر!» 8 بەڵام ڕوو لە ڕۆڵەکە دەکات و دەفەرمووێت: «ئەی خودایە، تەختەکەت بۆ هەتاهەتایە، چەسپاوە و گۆچانی بڕیارەکانت دادپەروەر و ڕاستە. 9 تۆ ڕاستودروستیت خۆشویست و ڕقت لە خراپە بوو. بۆیە پەروەردگاری خودات تۆی بە پاشا دەستنیشان کرد، زیاتر لە هاوەڵەکانت زەیتی شادی بەسەرتدا ڕژاندووە!» 10 وەک دەفەرمووێت: « تۆ ئەی پەروەردگار، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا. وە ئاسمانەکان کاری دەستتن. 11 ئەوان لەناو دەچن، تۆ دەمێنیتەوە. هەموویان وەک جل و بەرگ کۆن دەبن، 12 وەک کەوا دەیپێچیتەوە، پاشان دەیانگۆڕیت. بەڵام تۆ هەتاهەتایە دەمێنیت، و ساڵانت کۆتاییان نایەت!» 13 ئایا خودا تاکو ئێستا بە هیچ کام لە فریشتەکانی وتووە وەک ئەوەی بە ڕۆڵەکەی فەرمووە: «لە ڕاستەم دانیشە تا دوژمنەکانت بکەمە تەختەپێت؟» 14 نەخێر! فریشتەکان هیچ نین جگە لە گیانێکی خزمەتکار نێردراون بۆ خزمەتکردنی ئەوانەی ڕزگاری بە میرات دەگرن.