بەشی ٢

1 بەردەوام لە مەسیح هاندانمان هەیە ، و دڵنەوایی لە خۆشەویستی دا، و هاوبەشیمان ڵە گیاندا، بەزەی و میهربانی لە ئێمە دایە، 2 خۆشحالی من تواوبکەن کاتێک ئێوە یەک هەڵوێست بن ویەک جۆر خۆشەویستیتان هەبێت و یەک دەرون بن و یەک بیر بن. 3 با هیچ شتێک لە نێوانتاندا نەبێت بە گیانێکی بەش بەش و خۆهەڵکێشانێکی پوچ، بەڵام با خۆبەکەم زان بن و هەریەکەتان گۆزارشت لەوەی کەتان بکات و ئەوەی ترلە خۆی بە باشتر بزانێت. 4 تەنها گرینگی بە بەرژەوەندی خۆی نادات بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی ئەوانی تریش هەروەک خۆی. 5 چۆنکە ئەو بۆنێکە ڵە شێوەی خۆدا، 6 ئەوکە بەراستی بە سروشت خودا بو وای دەرنەخست هاوتایە بەخودا،ئەوەشی بو خوی نەقوستەوە، 7 بەڵکو خۆی داماڵی، شێوەی بەندەی وەرگرت، گۆڕ ا بەلێک چوی مرۆڤ؛ 8 ئیتر بە رۆخساری مرۆڤ بیندرا، لەسادەی وخاکی بوندا ڕوچوو، بەو شێوەەیە ملکەچ بو تا مردن، بە مردنی خاچ. 9 هەر بویە خودا جارێکی دیکە بەرزی کردوە، ناوێکی پێدا لە سەرۆ هەموو ناوەێکەوە، 10 بۆئەوەی هەمو ئەژنویێک بچەمێتەوەوکرنۆش بۆناوی یەشوا ببن،ئەوی لە ئاسمان و سەر زەوی و لە ژێر زەوین، 11 بۆ ئەوەی هەمو زمانێک دان بەودابنێت یەشوای مەسیح ئەو پەروەردگارە، بۆشکۆی خودای باوک، 12 هەربویە خۆشەویستان گوێ رایەڵم بون بەردەوام، نەک وەک ئەوەی من تەنها ئامادە بم، بەڵکو زۆرزیاترئێستا کەنادیارم، بویە بە ترس و لەرزەوە هەوڵ بدەن ڕزگار بونتان تەواو بکەن، 13 لەبەر ئەوە خودا لەناوتاندا خواستی چاندوە تا کار بکەن بو رەزامەندی ئەو. 14 هەمووکارێک بکەن بێ گلەی و دەمەقاڵێ کردن، 15 ڕۆڵەی خودا بن و بە هیچ شتێک لەکەدارنەکرێن لە ناو نەوەیەکی لادەروخراپە کار، بدرەوشێنەوە لە نێوانیاندا هەروەک روناکی لە جیهاندا، 16 هەڵگری وشەی ژیان بن، تا وەکو لە رۆژی مەسیح دا جێگای شانازی بن بەوەی من هەوڵێکی پوچم نەداوە و تێنەکۆشاوم بێهودە. 17 ئەگەر خوێنیشم برژێت و جۆگەلە ببەستێ لەسەر قوربانی دانی باوەرەکەتان و خزمەت کردنی، من لەگەڵتان شادو دڵخۆش ئەبم. 18 هەروەها دڵخۆش دەبم کە ئێوە شادو دڵخۆش دەبن لەگەڵم. 19 بەڵام هیوادارم لە یەشوای پەروەرگارمان کە بەم نزیکانە تیمۆساوس تان بو بنێرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببم لەزانینی بارودۆختان. 20 کەسێکی ترم نیە جگە لە ئەو کە وەک من دڵسوزانە گرینگی بدا بە بارودۆختان. 21 بەڕاستی هەمووان بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خویانەوەن، نەک لە پێناو مەسیحی یەشوا. 22 بەڵام تیمۆساوس، تاقی کرایەوە ئێوەش ئەوە دەزانن، وەک چۆن لەگەڵ مندا بانگەشەی مزگێنی دەدات وەک ئەوەی منداڵێک یارمەتی باوکی بدات. 23 بۆیە لەو هیواخوازم بینێرم کاتێ بوم رون بووە کارو بارم چون دەڕوات. 24 بەڵام من متمانەم هەیە بە پەروەردگار کە من، خۆم، بەم زووانە دێمە لاتان. 25 بەڵام بە پێویستم زانی ئەبیڤرودیتۆس بینێرم بۆلاتان براو هاوکارو هاوەلی خەباتم، لەلایەن ئێوە نێردرابو کاری لەسەر پڕ کردنەوەی پێویستەکانم دەکرد، 26 بەڕاستی بیری هەموتان دەکەم، خەمبارم کە لێتان ئەبیستم ناساغە. 27 نەخۆشبوو تاخەریک بوبمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدهاتەوە، نەک تەنها بەو، بەڵکو بەمنیش تاوەکو دووبارە توشی دڵ تەنگی نەبم. 28 لەبەر ئەوە زۆرم پەلە بو تاوەکو بینێرم بولاتان، تاکو سەرلە نوێ بیبینەوە ئێوە شاد بن وە منیش کەم خەمبار ببم. 29 کەواتە بەو پڕی شادیەوە، بەناوی پەروەردگاروە پێشوازی لێبکەن رێزلەوانەش بگرە کە وەک ئەون. 30 لە پێناو کارکردن بو مەسیح دا نزیک بووە لە مردن، ژیانی خوی خستە مەترسیەوە تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتان توانی بومنی بکەن.