بەشی ٤
1
ئەی گەورەیان، لە گەڵ خزمەتکارەکانتان بە دادپەروەرانە مامەڵە بکەن، ئێوەش دەزانن، بە هەمان شێوە، گەورەتان هەیە لە ئاسمان.
2
بەردەوام بن لە نزاکردن، سوپاس گۆزاری،
3
پێکەوە نزا بو ئێمەش بکەن، تاکو خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ گەیاندنی پەیامەکە، تا بە نهێنی مەسیح بدوێین کە منیش لە پێناویدا بەندکراوم،
4
تاوەکو ئەوە بڵێم کە پێویستە ڕایبگەیەنم .
5
ژیرانە مامڵە لەگەڵ ئەوانەی دەرەوەی کڵێسادا بکەن، کاتەکە بە باشترین شێوە بقۆزنەوە.
6
همیشە وتەکانتان لەگەڵ بەخشش دا بێت، وبە خوێ سوێر کرا بێت، تا بزانن چون وەڵامی هەریەکەیان بدەنەوە.
7
سەبارەت بە هەموو بارودۆخەکانم، تیخیکۆس، هاوڕێ و برای خۆشەویست، خزمەتکاری دڵسۆزی پەروەردگارم، ئەو پێتان رادەگەیەنێت،
8
بۆ هەمان مەبەست بۆ لای ئێوەم ناردووە، بۆ ئەوەی بارودۆخی ئێمە بزانن و دڵتان هان بدات،
9
بە یاوەری ئونیسیموس، ئەو برا دلسوز و خۆشەویستەی کە لەلاتانە، لێرەوە لە بارودۆخی ئێمە ئاگادارتان دەکەنەوە.
10
ئەریستاکروس هاوزیندانم سڵاوتان لێ دەکات، و مارکوس کوڕی خۆشکی برنابا، دەربارەی ئەو هەندێک راسپاردەتان پێگەیشتووە : پێشوازی لێبکەن؛
11
یەشوا کە بە یەسوع ناسراوە. ئەمانە هموویان لە خەتەنە کراوەکانن، تەنها ئەوان یارمەتی دەری منن بو شانشینی خودا، دڵنەوایی بون بو من.
12
ئەپاڤراس کە یەکێکە لە ئێوە، و خزمەتکاری یەشوای مەسیحە سڵاوتان لێ دەکات، هەمیشە لە نزاکانیدا تێدەکۆشێ لە پێناوی ئێوەدا بۆ ئەوەی دڵنیای تەواوتان هەبێت سەبارەت بە هەموو خواستی خودا.
13
چونکە شایەتی ئەوە دەدەم کە بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکیا و ئەوانەی لە شاری هیراپۆلیسدان، زۆر تێدەکوشێت دەکات.
14
لۆکاس پزیشکی خۆشەویست؛ ودیماس سڵاوتان لێدەکەن.
15
سڵاو لە برایانی لاودکیا، نیڤاس، وە ئەو کڵێسایەی کە لە ماڵەکەیدا تێیدا کۆبونەتەوە.
16
دوای ئەوەی ئەم نامەیەتان بو خوێندرایەوە، بینێرن بۆ کڵێسای باوەردارانی لاودکیا بۆ ئەوەی بخوێندرێتەوە، ئەو نامەیەی کە هەیانە بیبە تا ئێوەش بتوانن بیخوێننەوە.
17
بە ئارکیپوس بلێ: « ئاگاداری ئەو خزمەتە بە کە لە پەروەردگار وەرتگرتووە، بە تەواوی ئەنجامی بدات! »
18
من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستنوسی خومە. یادی کۆت وبەندیم بکەن. با بەخشش لەگەڵتان بێت.