بەشی ١
1
لە پۆڵسەوە کە نێردراوی یەشوای مەسیحە بەخواستی خودا، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە،
2
بۆ برایانی پیرۆزکراو و دلسۆز لە مەسیحدا، دانیشتووانی شاری کۆڵۆسی. با بەخشش و ئاشتی لە خودای باوکمان و یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان لەگەڵتان بێت.
3
ئێمە بەردەوام سوپاسی خودادەکەین، باوکی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح کاتێک نزادەکەین لەپێناوتان.
4
چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە یەشوای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستیەی لەئێوەدایە سەبارەت بە هەموو پیرۆزکراوان،
5
بە هۆی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسمانەکاندا بۆتان تەرخان کراوە، ئەو هیوایەی کە پێشتر لە وشەراستییەکە بیستتان کە لە مزگێنییەکەدایە
6
کە گەیشتە لاتان وە ئێستا بەهەموو جیهان بڵاو دەبێتەوە، وە بەروو بومی بەرهەمەکەی لەنێوانتاندا گەشە دەکات، بەو شێوەی کە لە نێوانتاندا رووی دا و ئەزمونانتان کردووە بەڕاستی،
7
بەو پێیەی لە ئەپەفراسی هاوبەشی خۆشەویست فێر بوون، ئەو خزمەتکارێکی دڵسۆزی مەسیحە لەلای ئێوە
8
خۆی باسی ئەو خۆشەویستیەی بۆ کردین کە لە گیانەکەدا هەتانە.
9
لەبەر ئەوە ئێمەش، لەو ڕۆژەوەی هەواڵی ئێوەمان بیست، بەردەوام لە پێناوی ئێوە نزا دەکەین و دەپاڕێینەوە، تاوەکو پربن لە تەواوی زانیاری و خواستی خودا بە هەموو دانایی و تێگەیشتنی گیانی،
10
تاوەکو بە شێوەیەک بژین کە شیاوی پەروەردگاربێت لەهەموو شتێک جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و بەتەواوی لە ناسینی خودا گەشە بکەن.
11
بەهێزتر بن بە هەموو هێزێک هاوتای هێزی شکۆمەندیەکەی، تا کامڵ بن و بە پشوودرێژییەوە خۆڕاگر بن،
12
بە خۆشحاڵییەوە سوپاسی باوک بکەن کە وای لێ کردن شایستەبن لە میراتی پیرۆزەکان لە ڕووناکیدا،
13
ئەوەی ڕزگاری کردین لە دەسەڵاتی تاریکی و گواستینیەوە بۆ شانشینی رۆڵە خۆشەویستەکەی خۆی
14
لە ناو ئەودا رزگاربوونمان هەیە، واتا لێخۆشبونی گوناهەکان.
15
ئەو وێنەی خودای نەبینراوی، پێش هەموو بەدیهێنراوانە،
16
چونکە بە ئەو هەموو شتێک بەدیهێندران: هەرچی لە ئاسمان و لە زەویدایە، بینراو و نەبینراو، جا تەخت بێ، یان فەرمانڕەوا یان میرنشین یا دەسەڵات. هەموو ئەوەی لە گەردووندایە بە ئەو و بۆ ئەو بەدیهاتووە.
17
ئەو پێش هەموو شتێک هەبووە، و بە ئەو هەموو شتێک بەردەوامی هەیە.
18
ئەو سەری جەستەکەیە، واتە کڵێسا؛ سەرەتا و نۆبەرەی هەستاوەی نێو مردووانە، بۆ ئەوەی لە هەموو شتێکدا یەکەمین بێت.
19
چونکا پێی خۆشحاڵ بوو بەهەموو پڕی خۆی لەودا ئاوێتە بێت،
20
بەوهەموو شتێک لەگەڵ خۆی ئاشت بکاتەوە، وەک چۆن ئاشتی هێنایە دی بە خوێنی خۆی لەسەر خاچ، لەودا هەموو شتێکی ئاشتکردەوە، جا چ لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمانەکاندا.
21
وە ئێوەش، لەوانەبوون کە لە رابردوودا بێگانە و دوژمن بوون لە بیرکردنەوەدا، بەهۆی کارە خراپەکانتان،
22
ئێستا ئاشتی کردنەوە بە مردن لە جەستەی مرۆڤانەدا. بۆ ئەوەی کە ئێوە ئامادەبکات بە پیرۆزکراوی و بێ کەموکوڕی لەبەردەمیدا دەربکەون.
23
بە ڕاستی لە باوەڕدا چەسپاوبن، دامەزراوبن و رەگ دابکوتن و نەگۆڕبن دەربارەی هیوای مزگێنیەکە ئەوەی بیستتان، ئەوەی ڕایدەگەێنین بۆهەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان، منیش کە پۆڵسم بومە خزمەتکاری.
24
ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا دەیجێژم، ئەوە تەواو دەکەم لە جەستەمدا کە لە تەنگانەکانی مەسیحی کەم بوو لە پێناو جەستەی ئەودا کە کڵێسایە،
25
من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەوە خودا پێیبەخشیوم لە پێناوتان، تاوەکو تەواوکردنی وشەی خودایە، بە راگەیاندنی
26
ئەو نهێنیە شاردرابوە بەدرێژایی سەردەمەکان و نەوەکان، ئێستا بۆ پیرۆزکروانی ئاشکرا کراوە
27
ئەوانەی خودا ویستی نهێنی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بۆنەتەوەکان ئاشکرا بکات: ئەوەیە کە مەسیح لەناوتاندایە، ئەمەش هیوای شکۆمەندییە؛
28
ئێمە نهێنییەکە ڕادەگەیەنین، ئامۆژگاری هەموو مرۆڤێک دەکەین، فێری هەموومرۆڤێکی دەکەین، بە هەموو داناییەکەوە تاکو هەموو مرۆڤێک ئامادەبکەین بە تەواوی لە مەسیحدا.
29
وەهەر لەبەر ئەم هۆکارەش منیش رەنج دەکێشم و کۆشش دەکەم، بە تواناکەی ئەو کە بە هێزەوە لە مندا کاردەکات.