بەشی ٣

1 پاشان، ئەی برایان، نزامان بۆ بکەن، تا وشەی پەروەردگار بە خێرایی بڵاوبێتەوە و شکۆمەند بێت وەک چۆن لە ئێوەدا هەیە، 2 و خودا لە مرۆڤی خراپەکارڕزگارمان بکات، چونکە باوەڕ بەشی هەموو کەسێک نییە. 3 بەڵام پەروەردگار دڵسۆزە؛ چەسپاوتان دەکات و لە خراپە دەتانپارێزێت. 4 ئێمە پڕین لە متمانەی پەروەردگار بە ئێوەو سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەوەی ئيمە پێمان راسپاردوون و ئێوەش کاری پیدەکەن. 5 خودا دڵەکانتان رێنوێنی بکات بۆ ئاراستەی خۆشەویستی خۆی و خۆڕاگری مەسیح. 6 ئەی برایان، بەناوی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، راتاندەنسپێرین، خۆتان جیا بکەنەوە لە هەر برایەک کە ڕەفتاری ئاژاوەگێڕانەی هەیە، لەگەڵ ئەو فێرکردنەدا یەک ناگرێتەوە کە لە ئێمەوە وەرتانگرتووە. 7 ئێوە خۆتان دەزانن چۆن دەبێت وەک ئێمە بن، چونکە ڕەفتارەکانمان لەناو ئێوەدا ئاژاوەگيڕانە نەبوو، 8 نانمان لەلای کەس بە خۆڕایی نەخواردووە، بەڵکو شەو و ڕۆژ بە رەنج و ماندوو بوونەوە کارمان دەکرد، بۆ ئەوەی نەبینە بارگرانی بەسەرهیچ کامتان. 9 ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە مافمان نییە، بەڵکو زیاتر بۆ ئەوە بوو خۆمان بکەینە نموونە بۆ ئەوەی ئێوەش وەک ئێمە بکەن. 10 کاتێک لەگەڵتان بووین بەم بنەمایەمان رامانسپاردن: هەر یەکێک نەیویست کار بکات، با نەخوات! 11 بیستوومانە لە نێو ئێوەدا هەندێک کەس ئاژاوەگێڕانە هەڵسوکەوت دەکەن و خۆیان بە هیچ شتێکەوە سەرقاڵ ناکەن بە کاروباری ئەوانی تر نەبێ. 12 بۆ هاوشێوەیە ئەمانە رامانسپاردووە، لە پەروەردگار یەشوای مەسیحدا، بژێوی ژیانی خۆیان پەیدا بکەن، بە هێمنی کار بکەن. 13 بەڵام، ئێوە ئەی برایان، لە کاری چاکە سست مەبن. 14 وە ئەگەر کەسێک لەم نامەیەدا گوێڕایەڵی قسەی ئێمە نەبوو، گرنگی پێ بدەن وا هەڵس و کەوتی لەگەڵ مەکەن، هەست بە شەرمەزاری بکات. 15 بە دوژمنی خۆتانی مەزانن، بەڵکو وەک برایەک رێنوێنی بکەن. 16 پەروەردگاری ئاشتی خۆی هەمیشە و لە هەموو بارودۆخێکدا ئاشتیتان پێ ببەخشێت! پەروەردگار لەگەڵ هەمووتان بێت! 17 ئەمە سڵاوی منە، من پۆڵس، بە دەستنووسی خۆم. ئەمە نیشانەی جیاکەرەوەیە لە هەر نامەیەک کە لە منەوەیە. من بەم شێوەیە دەنووسم. 18 بەخششی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح لەگەڵ هەمووتان بێت!