بەشی ٣
1
بۆیە کاتێک بەرگەی دابڕانمان لە ئێوەنەگرت، باشتر بوو بۆ ئێمە بە تەنیا لە شاری ئەسینا بمێنینەوە،
2
بۆیە تیمۆساوسی برامان، کە لە خزمەتکردنی خودا بە راگەیاندنی مزگێنیەکە یارمەتیدەرمانە، ناردمان بۆ ئەوەی بەهێزتان بکات و هانتان بدات لە باوەڕەکەتاندا،
3
تا لەم تەنگانەیەداهیچ کامتان نەلەرزن. چونکە دەزانن ئێمە بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشان کراوین؛
4
پێشتر، پێمان گوتبوون کە تووشی تەنگانە دەبین، وەک دەزانن پاش ئەوە روویدا.
5
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، کاتێک دابڕان لە ئێوە لە توانا بەدەر بوو، ناردم تاوەکوو هەواڵی باوەڕتان بزانم نەکا تاقیکار تاقیتان بکاتەوە و کۆششمان بێهودە بێت.
6
بەڵام ئێستا، تیمۆساوس لە لای ئێوە گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە و مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، و ئەوەی کە لە هەموو کاتێکدا بە باشی یادی ئێمە دەکەنەوە، و تامەزرۆی بینینی ئێمەن بە هەمان ڕادە کە ئێمە تامەزرۆین بۆ بینیتان،
7
لە ئێوەدا برایان دڵنەواییمان لە ناو تەنگانە و ناخۆشییەکانماندا دۆزیەوە سەبارەت بە باوەڕتان.
8
ژیان بۆ ئێمە خۆشە تا ئەو کاتەی ئێوە لە پەروەردگاردا چەسپاو بن!
9
چۆن سپاسی خودا بکەین لەبری ئێوە، لە پێناو ئەو شاگەشکەبوونەمان بە هۆی ئەو خۆشییەی کە هەتانە لەبەردەم خوداماندا،
10
شەو و ڕۆژ بە نزا دەپاڕێینەوە بۆ بینینی ڕووخسارتان و تەواوکردنی ئەوەی لە باوەڕتاندا کەم بوو؟
11
بەڵکو خودای باوکمان، و پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، بۆ خۆی ڕێگای بەردەممان بەرەو ئێوە ئاسان باکات.
12
پەروەردگار ببێتە هۆی گەشە کردن و سەرڕێژبوونتان لە خۆشەویستی بۆ ئەوەی یەکتر و سەرجەم مرۆڤەکانتان خۆشبوێت وەک چۆن ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت،
13
بۆ ئەوەی دڵتان بێ تاوان لە پیرۆزیدا لەبەردەم خودا و باوکماندا چەسپاو بێت کاتێک یەشوای پەروەردگارمان دەردەکەوێت و لەگەڵ هەموو پیرۆزکراواندا دەگەڕێتەوە.